ئاژانسی خوێندكارانی ئێران "ئیسنا" بڵاوی كرده‌وه، كه له پارێزگای كوردستانی باكوری ڕۆژئاوای ئێران، هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پاسداران و سێ له چه‌كداره‌كانیان به‌وهۆیه‌وه كوژراون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تا ئێسته هیچ حزبێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئاژانسه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكی سوپای پاسدارانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و كه تێیدا هاتووه، فه‌رمانده شه‌كیبه سلیمی و دوو سه‌ربازی تر به ناوه‌كانی "جه‌عفه‌ر نزمپوور و ماجد شوكری" دوای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی دژ به شۆڕشی ئیسلامی كوژراون.
تا ئێسته هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی
له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه هاتووه، كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه له نزیك شاره‌دێی دیوانده‌ره بووه، هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و هێزه ده‌رنه‌بڕیوه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای پاسداران، هاوكات هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش تا ئێسته به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه و ناسنامه‌ی ئه‌و هێزه به فه‌رمی نادیاره كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ته‌له‌ڤزیۆنی ڕه‌سمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه سبه‌ی چوارشه‌م به ڕێوڕه‌سم ته‌رمی ئه‌و سێ سه‌ربازه كوژراوه‌ی پاسداران به‌خاك ده‌سپێردرێن، به پابه‌ندبوون به ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان و رێنماییه‌كان، بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.