له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی چڕی گفتوگۆ و دانوستاندن كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌و ئامانجه‌ی هه‌مووان یه‌كبخات و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و به تایبه‌ت ناوچه نه‌وتییه‌كان له ژێر چنگی خۆی بهێڵێته‌وه و كێشه و ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش چاره‌سه‌ر بكات.
پێگه‌ی "
الشروق" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی فشار له‌سه‌ر لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كورد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و یه‌كڕیزی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه‌یش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ 15 حزبی كوردی له ڕیزی ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م كۆبووه‌ته‌وه، تا نێوه‌ندگیری له نێوانیان بكات و ناكۆكییه‌كانیان كۆتایی پێ بهێنن و بگه‌ن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانیان.
ولیام روباك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه سیاسییانه كۆبووه‌ته‌وه و واشنتن ده‌یه‌وێ هه‌مووان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه هاوده‌نگ بكات و هه‌موویشیان به‌شداری پرۆسی سیاسی بن له ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ كورد له ڕۆژئاوای كوردستان و ئهمهریكیییهكانیش هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه نایانه‌وێ ناكۆكی و هه‌ڕه‌شه و كێشه له نێوان لایه‌نه‌كانی سیاسی و پێكهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بێ، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی نزیكبوونه‌وه‌ی كورد له دیمه‌شق و ڕووسیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به یه‌كخستنی لایه‌نه‌كان و پشتیوانیكردنیان له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه و كۆمه‌ككردنیان ده‌یه‌وێ بۆ هه‌میشه ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌كه بگرێ و خێر و بێره‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه دابه‌ش بكات و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكایش وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ یه‌كیان بخات و ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه دروست بكات
دانیشتنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان شتێكی نوێ و تازه نییه و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكایش پێشتر به به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره پرۆسه‌كه زۆر خێراكراوه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان ڕاسته‌وخۆ هاتوونه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
جیا له‌و هۆكاره‌ی باسی لێوه‌كرا، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی كورد به‌رانبه‌ر به هێزه‌كانی ئاشت بكاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له تشرینی دووه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان كشانه‌وه، به‌شێك له هاووڵاتییانی كورد ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان دایه به‌ر ته‌ماته و په‌تاته و واشنتنیان به خیانه‌تكردن له كورد تۆمه‌تبار كرد، كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر بیر بكاته‌وه و دواجاریش بڕیاری دا به‌شێك له هێزه‌كانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه و له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ بكات.
هاوكات ڕووسیا و دیمه‌شقیش له‌لایه‌كی تره‌وه له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌دان بۆ ڕازیكردنی كورده‌كان، تا ناوچه‌كانیان به پشتیوانی ئه‌وان و خۆیان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ كورده‌كان ئه‌مه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و ڕووسه‌كانیش ده‌یانه‌وێ كورد ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، كه به ئامانجی داگیركردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له ناوچه‌كه ماوه‌ته‌وه.
به گشتی جۆرێك له ململانێ و كێبه‌ركێی دیپلۆماسی و سیاسی له نێوان مۆسكۆ و واشنتن له‌سه‌ر كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه و تا ئێسته‌یش دۆخه‌كه به ته‌واوی ڕوون نییه، كه هه‌ردوولا ده‌توانن لایه‌نه‌كانی كورد یه‌كبخه‌ن و له پاڵ خۆیان بیانهێڵنه‌وه و كۆمه‌كیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیجی یه‌كێك له‌و دوو وڵاته له ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، یاخود له‌مه‌دا شكست دێنن.
به دڵنیاییه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، مۆسكۆ و واشنتن به پله‌ی یه‌كه‌م و له هه‌نگاوی سه‌ره‌تا پێویستیان به هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی نێوان هه‌ولێر و قه‌ندیله، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌كه‌كه پشتی ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هانی هه‌ردوولا بده‌ن كه له‌یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و ناكۆكی قووڵ له نێوانیان بوونی هه‌بێت، ئه‌وا پرۆسه‌كه بۆ هه‌ردوو وڵات قورس‌تر ده‌بێ، تا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كبخه‌ن.
ڕووسیایش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ململانێدایه بۆ ده‌ستهێنانی پشتیوانی و ڕه‌زامه‌ندی كورد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و توركیا و ئێران ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له دروستكردنی ئه‌و ناكۆكی و دابه‌شبوونه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه ئه‌مه ناخوازێ و پێویستیان به‌وه‌ی یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێست بن و ڕیزه‌كان و ناوماڵی خۆیان یه‌كبخه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێ ده‌نگی هه‌موو كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ بوونی هێزه‌كانی یه‌كێك له‌و دوو وڵاته بێ له ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان نه‌بن، مه‌ترسی هه‌یه كه هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كان هاوكاری لایه‌نێك بكات و شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له نێوان خۆیان به كورد بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش له‌م دۆخه‌دا هیچ یه‌كێك له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا هیوای بۆ ناخوازن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیانی گیانی ناكه‌ن، به‌ڵام له ڕووی مادی و سه‌ربازییه‌وه پێویسته كۆمه‌كی ئه‌و دوو لایه‌نه بكه‌ن.