حكوومەت بۆ كۆمەڵێك بابەتی گرنگ كۆ دەبێتەوە

:: AM:10:42:03/06/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە و تەوەری گفتوگۆكان تایبەتە بە چاكسازی و گفتوگۆ لەگەڵ عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، بەپێی زانیارییانی "وشە" ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن كۆ دەبێتەوە.

خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاكسازی لەبارەی بەدواداچوونی هەنگاوەكانی وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكانە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی
تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەكارییەكانی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

بەشێكی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاكسازی لەبارەی بەدواداچوونی هەنگاوەكانی وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكانە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر رەشنووسی چەند پڕۆژەیاسایەك.



وشە - رامیار جەواد