گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی زۆری راگه‌یه‌نراوه‌یه‌كانی وه‌زاره‌ت رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه رێی ناده‌ین گومان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت دروست بێت، هه‌ر حاڵه‌تیش هه‌بێ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوێنێ نزیكه‌ی 10 راگه‌یه‌نراویان هه‌بووه و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنای تێدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌شێك له هاووڵاتییانی نیگه‌ران و بێزار كردووه، پێیان وایه ده‌كرێ له یه‌ك به‌یاننامه ئه‌و كاره بكرێت.
ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوو، دوای چه‌ند سه‌عاتێك ئه‌و كه‌سه گیانی له ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران، محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌بوونی یه‌ك كۆرۆنا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه؟ به "وشه"ی گوت، بۆ ئه‌وه‌ی گومان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین له زۆرینه‌ی وڵاتان به‌مشێوه‌یه.
گوته‌بێژی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوو، دوای چه‌ند سه‌عاتێك ئه‌و كه‌سه گیانی له ده‌ست دا، چی بڵاو بكه‌ینه‌وه؟ گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی یان تووشبوونه‌كه.!
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌رچی هه‌بوو راسته‌وخۆ بڵاو بكرێته‌وه، تا ئه‌وه‌ی هاووڵَََََاتییان گومانیان له ژماره‌كان نه‌بیـَت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا 851 كه‌سه، له‌و ژماره‌یه 403 نه‌خۆشیان له‌ژێر چاودێریدان، هه‌روه‌ها 434 نه‌خۆشیان چاك بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ 14 نه‌خۆش به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه.