د. به‌شیر زانیاری‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

:: PM:03:33:03/06/2020 ‌
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای‌ كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و رێككه‌وتن له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی‌ حوزه‌یران، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه‌" ئاشكرای‌ كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی تر شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كان بگه‌نه‌  رێككه‌وتن .

هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن
دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، چونكه‌ هیچ رێیه‌كی تر نیه‌ له‌ به‌رده‌میان و پێویسته‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆی چڕ ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، ئه‌مڕۆیش ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆ بووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم  وبه‌غدا.

هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم



وشە - سه‌رخێڵ هاشم