دژی شاسوار عه‌بدولواحید جارێكی تر خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند خۆپێشاندانیان كرد و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه "ترسیان هه‌یه وه‌ك پشكه‌كانیان له‌لایه‌ن شاسواره‌وه دراوه بفه‌وتێت و مافیان نه‌درێته‌وه".
شاسوار عه‌بدولواحید ئێسته كه به‌هۆی یاسای چاكسازییه‌وه سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌دات. شاسوار كه دوێنی خه‌ڵكی سلێمانی به "دزه دزه" ناویان هێنا و له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا راویان نا، مافی سه‌تان خاوه‌ن پشكی چاڤی لاندی خواردووه.
10 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له پشكه‌كانی چاڤی لاند كردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران، دانا لهۆنی، پارێزه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه له‌كاتی گردبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی مه‌ترسیی خۆی له فه‌وتانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند ئاشكرا كرد و ڕای گه‌یاند، ئێسته باس له‌وه ده‌كرێت كه چاڤی لاند به‌هۆی قه‌رزه‌كانی ده‌خرێته زیادكردنی ئاشكراوه، له‌م دۆخه‌شدا، مافی خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌فه‌وتێت، بۆیه خۆپێشاندان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین مافی خاوه‌ن پشكه‌كان نه‌خورێت.
10 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له پشكه‌كانی چاڤی لاند كردووه به گوتی ئه‌و پارێزه‌ره ده‌بێت به ماده‌ی 446 شاسوار عه‌بدولواحید سزا بدرێت كه سزاكه‌ی به‌هۆی زۆری سكاڵاكان، 100 ساڵ زیندانییه.
ئێسته كه 10 ساڵ به‌سه‌ر درووستكردنی چاڤی لاند تێپه‌ڕ ده‌بێت خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند جگه له كارتێكی یاری كردن له‌و پڕۆژه یه‌ك دیناریان وه‌رنه‌گرتووه كه پێشتر دابوویان تا له داهاتوو قازانج بكه‌ن.