ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق و ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر به‌غدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هه‌ژموونی عێراق له سه‌رده‌می حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی ڕوو له لاوازی ده‌كات و به‌غدا هه‌نگاو به ئاراسته‌ی خزمه‌تی خۆی ده‌نێت، نه‌ك ببێته به‌شێك له ململانێكان.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی
ته‌له‌گراف به ناونیشانی "ئایا ئێران هه‌ژموونی خۆی له عێراق له ده‌ست ده‌دات" بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق زۆرترین بیركردنه‌وه‌ی به‌لای عێراق و وڵاتانی ڕۆژئاوایه و ئه‌و به ته‌واوی له سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی عێراق شاره‌زایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق بووه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كاتێك له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی كرده ئامانج و له‌ناوی بردن، هه‌موو پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌بوون، كه ئێران زۆر زیاتر هه‌ژموون به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنێت و هیچ بوارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناهێڵێته‌وه، به‌ڵام له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به ته‌واوی ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ی هاته دی.
به‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌تی كازمی، ئیسماعیل قائانی شوێنگره‌وه‌ی قاسم سلێمانی هاته به‌غدا، به‌و ئامانجه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی كازمی دروست بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه قائانی كه‌مترین ڕۆڵی هه‌بووه و هیچ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق دانه‌ناوه.
له دوای كوشتنی قاسم سلێمانی پێشبینی ده‌كرا هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراق زیاتر بێ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی هاتووه‌ته دی
ئێران هه‌رگیز شوێنگره‌وه‌ی قاسم سلێمانی بۆ دروست نابێته‌وه، قائانی به زمانی فارسییه‌وه ده‌یه‌وێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق بكات و ئه‌وانیش به‌شێكیان له زمانه‌كه‌ی ناگه‌ن و پێویستیان به وه‌رگێڕه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سیكۆلارن و زیاتر به لای ڕۆژئاوادان، به پێچه‌وانه‌وه كازمی زۆرترین پشتی به وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ست و له ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراقیش زۆرترین پێوه‌ندی تۆكمه‌ی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان دروست كرد، بۆ خزمه‌تی عێراق و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش، ئه‌و بیر له عێراق و پێشخستنی ده‌كاته‌وه و كه‌سێكه باوه‌ڕی به مه‌زه‌وییه‌ت نییه، به دڵنیاییه‌وه‌یش ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ عێراق پێش بكه‌وێ و خاوه‌ن پێگه و هێزی خۆی بێت، ئه‌مه‌ریكایه كه له دوای 2003ه‌وه زۆرترین بودجه‌ی بۆ دروستكردنی عێراقێكی پێشكه‌وتوو و دیموكراتی خه‌رج كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانی كازمی یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كازمی زیاتر مه‌یلی به‌لای ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
هه‌ژموونی ئێران له عێراق دوای كوشتنی قاسم سلێمانی نه‌ك هه‌ر زیاتر نه‌بوو، بگره خه‌ریكه ده‌رفه‌تی ئه‌وه به ئه‌مه‌ریكا و به‌غدا ده‌دات، كه ده‌ست به گفتوگۆی ستراتیجی بكه‌ن و بڕیاره پرۆسه‌كه‌یش له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكات، به‌رپرسێكی ڕۆژئاوایی به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به دڵنیاییه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام به ژماره‌یه‌كی كه‌متر و به كاریگه‌ری زیاتره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌موو ئه‌گه‌رێكی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ناوببه‌ین.
كازمی به وریایی و ورد كار ده‌كات و ده‌توانێ هه‌ژموونی ئێران به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه
كازمی جیا له‌وه‌ی له ڕووی هه‌واڵگری و زانیارییه‌وه ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه، هاوكات ماوه‌یه‌كی زۆریش وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس كاری كردووه و ده‌زانێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه بكات و ڕێگری بكات له‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناڕه‌زایی خه‌ڵك له دژی بقۆزنه‌وه، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆپێشانده‌ره گیراوه‌كانی ئازاد كرد و ئێسته‌یش خۆپێشانده‌ران قبووڵیانه و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن كه كازمی پییداون، له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌سه‌له‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به ئێرانن هه‌میشه گرفت و كۆسپێكی گه‌وره بووه به ڕووی حكوومه‌تی عێراقه‌وه كه نه‌یتوانیوه به‌سه‌ریان زاڵ بێت، به‌ڵام مسته‌فا كازمی زۆر وردتر كاریان له‌سه‌ر ده‌كات و ئێسته ده‌یه‌وێ ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێرانن جیایان بكاته‌وه له‌وانه‌ی كه خزمه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه‌یش ده‌توانێ هه‌ر خودی ئه‌و گرووپانه دژی گرووپه‌كانی تر به‌كار بهێنێت كه نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش پلانی به‌كارهێنانی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراقی گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه سه‌ركه‌وتوو بێت، به زاڵبوونیشی به‌سه‌ر گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران گه‌وره‌ترین گورز له هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق ده‌دات.
رۆبه‌رت تولاست له ناوه‌ندی شرۆڤه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، كازمی له دانوستاندنیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا بگۆڕێت، به‌وه‌ی هه‌موو حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكایش بێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ته‌نیا گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بكرێنه ئامانج، به دڵنیاییه‌وه ناتوانێ ده‌سبه‌رداری ئه‌و خواسته‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت، چونكه واشنتن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا مه‌ترسی هه‌یه ته‌واوی هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق بوه‌ستێنێت، كه له‌م دۆخه داراییه‌ی عێراق تێیدا زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێ میانڕه‌وانه كار بكات و هه‌ژموونی ئێران به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه.