كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێر، بكوژێكی كوشتنی "فه‌یرووز" گیرا كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حه‌وت كه‌سه‌وه به حه‌وت فیشه‌ك كوژرابوو.
فه‌یرووز ئه‌و كچه بوو كه له 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن دوو تیكتۆكچییهوه له شوقه‌كانی ئیسكان هه‌ڵدرایه خواره‌وه و بریندار كرا، دواتر "وشه" له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و تیكتۆكچییانه به سوڵحی عه‌شایه‌ری "چوار ده‌فته‌ر دۆلار" ئازاد كراون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی نیسان، نازه فه‌رهاد دایكی فه‌یرووز، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌عات حه‌وتی به‌یانیی ئه‌مڕۆ حه‌وت كه‌س له گه‌ڕه‌كی داره‌توو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی كه باوكی و كچه‌كه و خاڵی و چه‌ند كه‌سێكی تر بوون، له‌سه‌ر جێیهكهیدا كوشتیان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به "وشه"ی گوت، هێزه‌كانیان توانیویانه برای ئه‌و كچه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوشتنیه‌تی بگرن.