كەركووك.. ئافرەتێك خۆی دەسووتێنێ و كەسێكیش دەكوژرێت

:: PM:01:05:01/05/2024 ‌
سەرچاوەگەلێك لە پارێزگای كەركووك ئەمڕۆ رایان گەیاند، ئافرەتێك بەهۆی خۆسووتاندنەوە گیانی لە دەست داوە. لەلایەكی تریشەوە كەسێك لەلایەن چەكدارانی نەناسەوە كوژراوە. بۆ هەردوو رووداوەكەیش لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم یەكی ئایار، لەسەر زاری سەرچاوەكانەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئافرەتێك لە كەركووك خۆی دەسووتێنێ و گیان لە دەست دەدات. لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەكی تر، كوژرانی كەسێكی لە هەمان پارێزگا بەدەستی چەكدارانی نەناسراو گەیاند.

سەرچاوەیەكی تەناهی رای گەیاند، لە ناوەندی شاری كەركووك، ژنێك لەڕێی نەوتەوە خۆی سووتاندووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە. لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە بۆ ئاشكرابوونی هۆكاری خۆسووتاندنەكەی.

لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەكی تەندروستی لە كەركووك رای گەیاند، لە ناوەندی زەوڕای باشووری پارێزگاكە، چەكدارانی نەناس هێرشیان كردووەتە سەر كەسێك و تەقەیان لێ كردووە و كوشتوویانە، تەرمەكەی بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی شارەكە گوازراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د