له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پاساوی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زلهێز ده‌گرت، یه‌كێتی بوو، چونكه كرده‌وه‌كانیان به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك زیانبه‌خش و كاره‌ساتبار بووه، ئه‌و ژماره كورسی و ده‌نگانه‌ی كه پێشتر هه‌یانبوو، ئیتر ئه‌سته‌م بووه به‌ده‌ستیان بێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن زیاتر ترس دایانده‌گرێت و ده‌یانه‌وێت به‌ڕێی دروستكردنی ئاسته‌نگ و پاڵپشتیی ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بن و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له كاتی خۆیاندا به‌ڕێوه نه‌چن .
ئه‌وه به‌كرده‌وه و هه‌وڵه بێ وچانه‌كانی كه هه‌میشه گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌ڵگرتووه و نایه‌وێ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ناوبانگی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌دار بێت، پارتی دیموكراتی كوردستانه كه له ماوه‌ی پێنج خولی رابردوو، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ و رژد بووه تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی تر، ترسی گه‌وره‌یان له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ دیزاینكراو هه‌یه، چونكه ئه‌وا دوو جار له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، به‌ڵام ئاماده نین به‌شداریی تێیدا بكه‌ن.
پارتی وه‌ك هێزێكی سیاسی و كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و ناوچه‌كه، له رابردوو و ئێسته‌ش باوه‌ڕی ته‌واوی به مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان و پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌تایبه‌تی لێكتێگه‌یشتن و یه‌كتر قبووڵكردن له كایه‌ی سیاسی و بڕیاردان له پرۆسه‌ی سیاسی كه به كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر حوكمڕانییه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت، پارتی له‌و پێناوه‌شدا باج و قوربانیی گه‌وره‌ی له پێناودا به‌خشیوه.
به‌تایبه‌تی كه ئێسته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نووسسازدایه، به‌ره‌و خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چین، ناكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی و هه‌ڵبژاردنێكی نادیموكراسی و دیزاینكراوی ده‌ره‌كی، ئه‌م قه‌واره‌یه هه‌موو ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونه‌كه‌مان بخه‌ینه مه‌ترسی و دوڕیانێكی نادیاره‌وه، ئینجا مافی پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كان نادیده و پشتگوێ بخرێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییانه‌ی پارتی وایكرد كه په‌سندی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه و تا حزب و لایه‌نه عێراقی و كوردستانییه‌كانیش بێت، به‌تایبه‌تی له دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گشت هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه پێویسته گشت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌شداری هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن .
بۆیه ئه‌م تێگه‌یشتن و په‌رۆشییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سیاسه‌ت، له چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌وپێیه‌ی له‌وه‌ته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوونی هه‌یه، له روانگه‌ی هه‌ستی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، خه‌بات و به‌رخودانی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر سه‌رده‌مێك وه‌ڵامده‌ری واقیع و هه‌مان ئه‌و سه‌رده‌مه بێت، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه و به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و گرنگیی قۆناغه‌كه، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت. بۆیه به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد، ده‌توانێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان بپارێزێت.
پابه‌ندبوونی هه‌میشه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی و پاشكۆكانی تووشی هیستریا و شڵه‌ژان كردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كان بكرێت. ماوه‌ی 32 ساڵی رابردوو به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، پارتی هه‌میشه له ماف و كورسییه‌كانی خۆی داوه یه‌كێتی، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه به به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتمان و به‌پێی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی، هه‌ر حزبێك به‌پێی كورسی و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
بۆیه ناكرێت چیتر هه‌ڵبژاردن بكرێت قوربانی حزبایه‌تیی به‌رته‌سك و به‌هۆی ترسی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی تر، زیان به پرۆسه‌ی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت مافی كورسیی كۆتاكانیش كه پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نی ئه‌م نیشتمانه‌ن، مسۆگه‌ر بێت كه له بنه‌ڕه‌تدا نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان و پێكهاته‌كانیانن، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوون و چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ پاساو و بیانوویه‌ك ناهێڵیته‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن. چیتریش رێ بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی خۆش ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی تر خه‌ونیان هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق و به‌تایبه‌تی كه‌ركووك پێوه ده‌بینی.