رۆژی 19ی نیسان، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی شیعه (ره‌وتی سه‌دری پێشتر)، داوای كرد رۆژی غه‌دیر بكرێت به پشووی فه‌رمی له ته‌واوی عێراق و له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
لای شیعه مه‌زه‌وه‌كان جه‌ژنی غه‌دیر به واتای رۆژی راگه‌یاندنی ئیمامی عه‌لی وه‌ك جێنشینی (خه‌لیفه) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می مسوڵمانان دێت. ئه‌مه‌یش لای سوننه مه‌زه‌وه‌كان تابووه، چونكه خیلافه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئیمامی عومه‌ر و ئه‌بوبه‌كری سدیق.
به‌شێك له سوننه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در وه‌ك جووڵه‌ی شیعه‌گه‌رایی تایفیی وه‌سف ده‌كه‌ن و ره‌تیان كرده‌وه پاڵپشتیی ئه‌م جۆره داواكارییه بكه‌ن.
ته‌ڵه‌كه‌ی سه‌در
ئێسته ره‌وتی نیشتمانی شیعه (ره‌وتی سه‌دری پێشتر) هیچ ئاماده‌ییه‌كی نییه له‌ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا به فه‌رمی، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا چه‌ند پۆستێكی دیاری كراون له‌وانه به‌رپرسی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌مید غه‌زی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، یه‌كێكه له پۆسته باڵاكانی ناو حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی موقته‌دا سه‌در وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان كه بڕیاره له كۆتاكانی ئه‌مساڵدا بكرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیی شیعه بخاته دۆخێكی نه‌خوازراو و له به‌رده‌م لایه‌نگرانیاندا و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش، ده‌یانخاته هه‌ڵوێستێكی ئیحراجكه‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه‌ی سه‌در ره‌ت بكه‌نه‌وه، ئه‌وا په‌یامه‌كه‌ی سه‌در ده‌گات به لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیی شیعه و پێیان ده‌ڵێت كه ئه‌وان شایانی ئه‌وه نین ببنه نوێنه‌ری ئێوه، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك كارتێكی گوشار به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نگره‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی.
له رووی هه‌رێمیشه‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ده‌خاته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس، چونكه وڵاتانی سوننی وه‌ك سعوودیه و ئیمارات و ئوردن كه به یه‌كێك له هاوپه‌یمانه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی سوودانی داده‌نرێن، ئه‌گه‌ری هه‌یه له كاتی په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، رووبه‌ڕووی ره‌خنه و هه‌ڵوێستی توندی ئه‌و وڵاتانه ببنه‌وه، چونكه سوننه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبووڵ ناكات كه گومان بخرێته سه‌ر بیروباوه‌ڕ و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی عوسمان و ئیمامی عومه‌ر.
سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌مه
له حاڵه‌تی ره‌تكردنه‌وه یان په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌وه، ئه‌وا سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت، چونكه له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، له داهاتوودا خۆی به خاوه‌ن ده‌ستكه‌وته‌كه ده‌زانێت، له ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌یشی، ده‌توانێت دژی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌كاری بێنێت و ده‌نگی لایه‌نگره‌كانیان بباته‌وه.
هه‌ڵوێستی كورد
تا ئێسته كورد هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رانبه‌ر به‌و پڕۆژه‌یاسایه نه‌بووه، نه به به‌ڵێ و نه به نه‌خێر قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت ئێسته پارته سیاسییه‌كان نایانه‌وێ پشتگیری شیعه له به‌رانبه‌ر ناردنی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست بده‌ن.
پڕۆژه‌یاساكه
تا ئێسته پڕۆژه‌یاساكه له‌ناو په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه، چونكه له دانیشتنی په‌رله‌مان كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه چوو، شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان پارته‌كانی سوننه و شیعه‌كان دروست بوو، موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت دانیشتنه‌كه‌ی به كراوه‌یی جێهێشت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پارێزگاكانیان سه‌رپشك كراون له راگه‌یاندنی پشوو له‌و رۆژه‌دا، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مان نه‌توانرا به كۆی ده‌نگ په‌سند بكرێت و ببێ به یاسا.