10 رۆژ دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی جارێكی تر ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كرده‌وه.
عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، له په‌یامێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سزادانی ئیسرائیل كراوه و ئه‌و وڵاته هه‌ر ده‌بێ به زمانی توندوتیژی وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌و باسی له نوێترین هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه كردووه و نووسیویه‌تی، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئیسرائیل هه‌ر ئه‌وه بووه كه پێش به ئاگربه‌ست بگرێت.
به‌ر له شه‌مخانی، عه‌لی فه‌ده‌وی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدران جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیلی كردووه.
ه‌رمانه‌كه‌ی رێبه‌ر بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی هه‌نییه زۆر روون و ئاشكرایه و به باشترین شێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و گوتی، فه‌رمانه‌كه‌ی رێبه‌ر بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی هه‌نییه زۆر روون و ئاشكرایه و به باشترین شێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌رانبه‌ردا جۆن كێربی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جارێكی تر پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی له ئیسرائیلی راگه‌یاند.
پێویسته بگوترێ چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه له ئێران هه‌بوو چه‌ند رۆژێك دوای كوژرانی هه‌نییه تۆڵه بستێنێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا به قسه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌نووسی باسیان له‌وه كردووه، ئێران ره‌نگه هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات.
ئێران له وه‌ڵامه‌كه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی له تۆڵه‌ی كوژرانی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی له كونسوڵگه‌ی سووریا، هه‌موو تواناكانی خۆی تاقی كرده‌وه و دوای ره‌وانه‌كردنی 320 مووشه‌ك و درۆن ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان گه‌یشتنه ئیسرائیل، دیار نییه ئێران له‌و توانایه زیاتر ده‌توانێت خۆی پێشان بدات یان له ناو لایه‌نگرانیدا شه‌رمه‌زار ده‌بێت.