سۆشیال میدیاكانی توركیا بە ڤیدیۆی كوژرانی ژنێك لەلایەن مێردەكەیەوە تەنرا، ئەمەیش دوای ئەوەی بەهۆی دروستبوونی دەەمەقاڵێیەك لەنێوان ژن و پیاوەكەدا، پیاوەكە لە ناوەڕاستی شەقامێكی ئیستەنبوڵ گولەیەك لە سەری ژنەكەی دەدات و دەیكوژێت.
ئەمڕۆ شەموو 10ی ئابی 2024، پیاوێك بە ناوی "هاروون گول" لە ناوەڕاستی شەقامی "ئەرنافەتكۆی" لە ئیستەنبوڵ دەستڕێژی گولەی لە ژنەكەی كرد و بە بەركەوتنی گولەیەك بە كەلەی سەریدا، ژنەكە دەستبەجێ لە شەقامەكەی ئیستەنبوڵدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییە توركییەكان، رووداوەكە لە سەعات 1:45ی نیوەڕۆ بەكاتی ناوخۆیی ئیستەنبوڵ رووی داوە و "سیریەل گول"ی 35 ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن مێردەكەیەوە "هاروون گول"ی 40 ساڵ تەقەی لێكرا گیانی لە دەست دا و تا ئێستەش هۆكاری رووداوەكە بە نەزانراوی ماوەتەوە و لە ئێستەدا تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
هەرچەندە وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت خەڵكانێك هەن كە داوا لە پیاوەكە دەكەن تەقە نەكات، بەڵام وەك لەم ڤیدیۆیەدا كە بە مۆبایل تۆمار كراوە دەردەكەوێت هیچ شتێك پیاوەكە ناوەستێنێت و تاوانەكە ئەنجام دەدات.