77 ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە ڕەجەب تەیب ئەردوغان گیراون

:: AM:10:38:11/08/2024 ‌
ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور رای گەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە توركیا 131 رۆژنامەنووس گیراون.

 بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەنووسانی بێسنوور (RSF) دوێنێ شەموو 10ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە توركیا گیراون سەر بەو دەزگا راگەیاندنانەن كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی سیاسین.

ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ئەوەشی گوتووە، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە توركیا 131 رۆژنامەنووس گیراون. "لەو ژمارەیەش  77ـیان بە تۆمەتی سووكایەتی بە رەجەب تەیب ئەردوغان گیراون".

بەپێی لێدوانی راگەیاندنكارانی توركیا، كاری رۆژنامەوانی لەو وڵاتە بۆ ئەو كەسانەی سەر بەدەسەڵات نین سەختە،  بەگوتەی ئەوان چەندان یاسا هەن بە هۆیانەوە  ڕێ لە ئازادی رۆژنامەوانی دەگرن.
 



وشە - سۆران عەزیز