دەسەڵاتدارانی فڕەنسی ئەمڕۆ هۆشدارییان بە رەنگی پرتەقاڵی راگەیاند لە 45 ویلایەتی وڵاتەكە بەهۆی پێشبینیی شەپۆلێكی گەرمای بەهێز لە وڵاتەكە.
ئەمڕۆ دووشەم 12ی ئابی 2024،
دەستەی كەشناسیی فڕەنسی "میتیو فڕانس" لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریی داوە كە لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما لە تەواوی وڵاتدا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆن و گەرمترین رۆژەكەیشی ئەمڕۆ "دووشەم" دەبێت.
رەنگەكانی زەرد، پرتەقاڵی و سوور بۆ دەربڕینی رادەی مەترسیی گەرما لەلایەن دەستەكانی كەشناسییەوە بۆ هۆشدارییدان لەبارەی رادەی پلەی گەرماوە بەكار دەهێنرێت، رەنگی پرتەقاڵی بە دووەم پلەی مەترسی دادەنرێت بۆ رادەی گەرما دوای سوور.
بەپێی بەیاننامەی دەستەكە پێشبینی دەكرێت كە پلەكانی گەرما لە نێوان 36 تا 38 پلەی سیلیزی بن و بەرزترین پلەكانیش "38" پلە لە هەر یەك لە ویلایەتەكانی "ئێل دوو فرانس، پرۆفانس ئەلب كۆت دازور، بۆرجۆندی، سنتر، هۆت نۆرماندی و ئاوت دوو فرانس" دەبێت.
لای خۆشییەوە وەزارەتی ناوخۆی فڕەنسی لە هەژماری توویتەری تایبەت بەخۆی هۆشداری دا بە هاووڵاتییان كە لە ماڵەكانیان دەرنەچن و زیاتریش ئاو بەكاربهێنن لەم چەند رۆژەدا.