بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل ئەگەری زۆرە لەماوەی ئەم هەفتەیە ئێران و میلیشیاكانی وەڵامی ئیسرائیل بدەنەوە، ئەوەش دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە و فوئاد شوكر لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەمڕۆ هەریەك لە ئەمەریكا و بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا رایان گەیاند كە ئامادەن بەرگری لە ئیسرائیل بكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم
ئەو پێنج وڵاتە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئاماژەیان كرد كە جیا لە ئامادەییان بۆ بەرگریكردنی لە ئیسرائیل لەدژی هەر هێرشێكی ئێران و گرووپەكانی پاڵپشتیان دەكات، سەركردەی ئەو وڵاتانە پاڵپشتیی تەواویان لە هەوڵەكانی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و گەیشتن بە رێككەوتن بۆ ئاگربەست و ئازادكردنی تەواوی گیراوەكانی غەزە دەردەبڕن.
ئەمڕۆ دووشەم جەنەراڵ پاتریك رایدەر، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەك هەڕەشە لە ئیسرائیل بكات ئامادەیە، ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەك لەدژی ئاسایشی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەكانمان بۆ ئێران و میلیشیاكانی ئامادەین، بۆ ئەو مەبەستەش بەبەردەوام چاودێریی پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین، هەوڵ دەدەین ئاڵۆزییەكان كەم بكەینەوە و چەندان هەنگاومان بۆ بەهێزكردنی ئیسرائیل و ئامادەسازی بۆ بەرگری لێكردنی وەرگرتووە.