ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆ باس له هۆكاره‌كانى نیگه‌رانیى توركیا ده‌كات له به‌رانبه‌ر شه‌ڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش له لێدوانێكى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مه‌هه‌په كورت ده‌كاته‌وه كه گوتوویه‌تى، "دواى ئێران ئامانجى داهاتووى ئیسرائیل توركیایه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
مۆنت كارلۆ بابه‌تێكى له‌باره‌ى نیگه‌رانییه‌كانى توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "له‌وه‌ته‌ى شه‌ڕ هه‌ڵگیرساوه، توركیا به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه چاودێریى شه‌ڕه‌كه ده‌كات و له چه‌ند لایه‌نه‌وه كه‌وتووه‌ته جووڵه، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كه كۆنترۆڵ بكات و لایه‌نه‌كان به ئاگربه‌ست بگه‌ن".
رۆژى شه‌مووى رابردوو توركیا میوانداریى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى رێكخراوى هاریكارى ئیسلامى كرد، یه‌كێك له وه‌زیره ئاماده‌بووه‌كان عه‌باس عێراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بوو، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ ئه‌وه‌بوو ده‌رگاى دانوستاندن بكرێته‌وه و شه‌ڕ بوه‌ستێ. كه‌چى بۆردمانكردنى وێستگه‌ى فۆردۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه جارێكى تر بابه‌ته‌كه‌ى ئاڵۆز كرده‌وه.
مۆنت كارلۆ باس له‌وه‌یش ده‌كات توركیا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل كردووه و زیاتر به‌لاى ئێرانه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیایش به راشكاوى ئه‌مه‌ى گوتووه. ماڵپه‌ڕه‌كه جارێكى تر ده‌پرسێ، "ئایا هۆكارى ئه‌و نیگه‌رانییه چییه؟".
به‌هۆى ئه‌و كۆچكردنه‌ى ئێرانییه‌كان بۆ توركیا كه له هێرشه‌كانى ئیسرائیل راده‌كه‌ن؟ مۆنت كارلۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و كۆچكردنه زۆر سنوورداره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه په‌ره بستێنێ، ئه‌وا مه‌ترسى بۆ توركیا هه‌یه به‌وه‌ى ئێرانییه‌كان روو له توركیا بكه‌ن و بارى ئابوورى ئه‌و وڵاته قورس بێت.
به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه باسى ده‌كات، له گوته‌كه‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى پوخت ده‌كرێته‌وه كه گوتوویه‌تى، "دواى ئێران ئامانجى داهاتووى ئیسرائیل توركیایه". مۆنت كارلۆ له‌سه‌ر ئه‌و گوته‌یه‌ى باخچه‌لى ده‌ڵێ، "ئه‌م بڕوایه ره‌نگدانه‌وه‌ى له هه‌ندێك ناوه‌ندى توركیا هه‌یه له‌وه‌ى ئیسرائیل ئامانجى فراوانخوازى هه‌یه، نایه‌وێ هێزێكى هه‌رێمى وه‌ك توركیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ هه‌بێت و هه‌ژموونى خۆى بسه‌پێنێ، بۆیه ئه‌و باوه‌ڕانه له پشت ئه‌و نیگه‌رانییانه‌یه كه له لاى بڕیاربه‌ده‌ستانى ئه‌نكه‌ره به‌دى ده‌كرێت".