كه‌مال ئۆزتورك كه رۆژنامه‌نووسێكى به‌ناوبانگى توركه و پێشتر راوێژكارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بووه، وتارێكى نووسیوه و تێیدا پێشبینى ئه‌وه ناكات ئیسرائیل له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئێران بوه‌ستێ، به‌ڵكو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه نۆره‌ى توركیایش بێت. بۆیه ئۆزتورك ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى پێى وابێ ئیسرائیل به‌وه‌نده واز ده‌هێنێ خه‌یاڵى خاوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، 25ى حوزه‌یرانی 2025، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره وتارێكى كه‌مال ئۆزتوركى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى"ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوان توركیا و ئیسرائیل"، ئۆزتورك رۆژنامه‌نووسێكى توركه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه، پێشتر كۆمه‌ڵێك پۆستى گرنگى له ده‌وڵه‌تى توركیا هه‌بووه له‌وانه راوێژكارى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و راوێژكارى ئه‌ردۆغان بووه ئه‌و كاته‌ى ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى حكوومه‌تى توركیا بوو.
ئۆزتورك وێڕاى ئه‌وه‌ى تێڕوانینێكى توندى بۆ بڕیاربه‌ده‌ستانى ئیسرائیل هه‌یه و پێیوایه ئه‌وان له سه‌رچاوه‌یه‌كى "لاهوتى و ئاینى" بڕیار ده‌ده‌ن نه‌وه‌ك عه‌قڵانى سیاسى، به‌ڵام له وتاره‌كه‌یدا چه‌ندان زانیارى و بۆچوون ده‌رده‌خات، كه ئاماژه‌ن بۆ بوونى نیگه‌رانییه‌ك له‌لاى توركیا له هێرشه‌كانى ئیسرائیل. ئۆزتورك ده‌ڵێ، "هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى پێیان وایه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ته‌بان، یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كێشه‌یان نییه، ده‌بێت د‌رك به‌وه بكه‌ن رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه".
دواى ئه‌مه له وتاره‌كه‌ى كه‌مال ئۆزتورك هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ئایا ئیسرائیل شه‌ڕى توركیا ده‌كات؟ به‌ر له‌وه‌ى راسته‌وخۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه ئه‌و نووسه‌ره توركه ده‌ڵێ، "پێوه‌ندیى توركیا به ئیسرائیل به دوو قۆناغ تێپه‌ڕیوه، له قۆناغى یه‌كه‌م حكوومه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ى پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز بوو، سه‌یرى دوور له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان ده‌كرد به‌ره‌و ئه‌وروپا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌وروپا هه‌رگیز وه‌ك ئه‌ندام قبووڵى نه‌كردن، به‌ڵام تروسكه‌یه‌ك ئومێدى پێده‌دان و له‌به‌ر ده‌رگه‌ى ده‌هێشتنه‌وه. ئه‌و كاته توركیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاماده نه‌بوو، وازى له وڵاتانى ئیسلامى هێنا بوو، ئیسرائیلیش ته‌واو سه‌ربه‌ستانه هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك توركیا ده‌نگى كه‌مێك به‌رز كرده‌وه، ئه‌وا گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان پێ كرد".
ئۆزتورك پێیوایه، قۆناغى دووه‌م ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و بۆ یه‌كه‌مجار له داڤۆس له ساڵى 2009 ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكى ئیسرائیلى گوت: یه‌ك خووله‌ك "وه‌ن مینت". ئۆزتورك پێیوایه له‌و كاته‌وه توركیا چیتر بۆ هه‌موو شتێك به ئیسرائیل ناڵێ "به‌ڵێ" ئه‌و نووسه‌ره توركه پێیوایه "ئیسرائیل له‌و كاته‌وه كار بۆ ناسه‌قامگیرى توركیا ده‌كات". ده‌شڵێ، "تا به‌م نزیكانه ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا هێڵى سوور بوو، كه‌چى ئیسرائیل لێى دا، ئه‌مڕۆیش میدیاى ئیسرائیلى باس له توركیا ده‌كه‌ن و وه‌ك دوژمنى داهاتوو سه‌یرى ده‌كه‌ن كه له دوایین قۆناغدا ئیسرائیل رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، ئه‌مه بۆ ئێمه رووداوێكى له‌ناكاو نییه". كه‌مال ئۆزتورك باسى ئه‌وه ده‌كات هێرشكردنه سه‌ر ئێران خه‌ونێكى كۆنى ئیسرائیل بوو، سه‌ره‌تا نه‌یتوانى ئه‌مه‌ریكا رازى بكات، كه‌چى دواجار توانى بیخاته شه‌ڕه‌كه‌وه وا بكات ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى.
ئینجا له كۆتایى وتاره‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى پێیوایه ئیسرائیل له‌و ئاسته ده‌وه‌ستێ خه‌یاڵى خاوه، توركیایش سیاسه‌تى فراوانخوازى ئیسرائیل به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ده‌زانێت بۆیه دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئێران ده‌ستى به گۆڕینى سیاسه‌تى ته‌ناهى خۆى كردووه، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش باسى ئه‌مه‌ى كردووه". له رسته‌كانى كۆتاییدا كه‌مال ئۆزتورك به‌م شێوه‌یه ده‌نووسێ، "توركیا كه به‌هێزترین سوپا و پیشه‌سازى به‌رگرى له دنیا هه‌یه، ده‌ستى به هه‌مواركردنى سیاسه‌تى ئاسایشى خۆى كردووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى فراوانخوازى كه ئیسرائیل ده‌ینوێنێ و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كى روونتر له داهاتوودا ده‌بینین".