ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى I24 ئاشكراى كردووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵى كوشتنى حوسێن سه‌لامه دراوه كه سه‌رۆكى هه‌واڵگرى سووریایه، سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه بووه دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌كات.
كه‌ناڵى
I24 ئاشكراى كردووه، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌ی مه‌زه‌ى دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا رووى داوه، هێرشێك بووه تێیدا حوسێن سه‌لامه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام نه‌كوژراوه و ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شامى كراوه، به‌وپه‌ڕى نهێنى له نهۆمێكى تایبه‌ت دانراوه و زانیاریى له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى ئه‌و ئاشكرا نه‌كراوه.
حوسێن له ئایارى رابردوو كراوه‌ته سه‌رۆكى هه‌واڵگریى سووریا، ئه‌و یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى شووراى شه‌رقى و دواتریش چووه‌ته ناو باڵى سه‌ربازیى ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام. به‌مدواییانه سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌واوكردنى رێككه‌وتنى حكوومه‌تى سووریا و هه‌سه‌ده بووه.
ئێواره‌ى 24ى ئه‌م مانگه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له ناوچه‌ى مه‌زه رووى دا، ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ هاوكات ده‌نگى ته‌قه‌كردن بیستراوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان ته‌قینه‌وه. ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه‌كه ده‌ڵێ، "سه‌ره‌تا ده‌نگۆى جیاواز بڵاو بووه‌وه، له‌وانه پاشماوه‌ى شه‌ڕ ته‌قیوه‌ته‌وه، یان مه‌شقى سه‌ربازى كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ئه‌وكاتیش گوتیان سه‌ركرده‌یه‌ك له ناوچه‌كه كوژراوه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ته‌قینه‌وه‌كه ئاسایى نه‌بووه، به‌ڵكو بۆردمان بووه و به زۆرترین ئه‌گه‌ریش هه‌وڵى كوشتن بووه".
جگه له هه‌وڵى كوشتنى سه‌رۆكى هه‌واڵگریى سووریا، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر باس له هه‌وڵی كوشتنى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا درا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى سووریا ته‌واوى زانیارییه‌كانى ره‌ت كرده‌وه.