" كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە تاران ئەنجامی باشی دەبێت"

چاودێرێكی سیاسی كە هاوكات شارەزای سیاسەتی ئێرانە پێی وایە، چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران لەم قۆناغەدا گرنگە و ئەنجامی باشی دەبێت، چونكە مەرجەعی بڕیارەكانی بەغدا لە تارانە.
ئەمڕۆ یەكشەم 21ی كانوونی دووەم، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرانی ئێران كۆبوونەوە و چەند پرسێكی پەیوەست بە عێڕاق و كوردستان تاوتوێ كراوە. هۆشەنگ تاجر چاودێری سیاسی كە هاوكات شارەزای سیاسەتی ئێرانە بە ''وشە''ی ڕاگەیاند، چوونی ئەو شاندە بۆ تاران ئەنجامی باشی دەبێت، چونكە ئێستە مەرجەعی بریاردانی عێراق تارانە و هەموو بریارەكان لەوێوە دەدرێن.
زیاتر گوتی، چۆنی ئەم شاندە دەرگەی چارەسەری بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكاتەوە، بەڵام پێویستە كورد بە هۆشیارییەكی گەورەوە مامەڵە لەگەڵ وڵاتاندا بكات.
ئەو چاودێرە سیاسییە بەپێویستیشی زانی كە هەرێمی كوردستان هاوسەنگی پێوەندییەكانی لەگەڵ توركیا و ئێران ڕابگرێت.
لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوی تێكچوو، بەڵام چەند ڕۆژێكە گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووەتەوە و دوێنیش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ عەبادی كۆبووەوە.
وشە/ كـــاروان بـــاعەدری
وشە -
سهرخێڵ هاشم