دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 12ی حوزەیران، بەرپرسێكی باڵای ئەڵمانیا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم پێشوازی كرا.
	
		
	دوای گەیشتنی مارتن جێگرت جێگری وەزیری گەشەپێدان و ئابووری ئەڵمانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی گوتی، هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرنگە، سەردانەكەم تا ڕۆژی شەمووی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
	
		
	ڕوونیشی كردەوە كە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی كوردستان ئەنجام دەدەین و دووپات لەسەر پێوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و كوردستان دەكەینەوە.
	
		
	هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە سەردانەكەیدا بۆ كوردستان پشتگیری وڵاتەكەی بۆ گەشەپێدانی كوردستان دووپات دەكاتەوە.
	
		
	ئەو بەرپرسەی ئەڵمانیا بڕیارە سەردانی كەمپی ئاوارەكان بكات، هاوكات لەگەڵ سەرۆك بارزانی و بەرپرسانی باڵای كوردستان كۆ دەبێـتەوە.
	
		
	مارتن بە یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی ئەڵمانیا دادەنرێت و چەندان پۆستی حكوومی لەو وڵاتەدا هەبووە.