بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ كرا، له‌وانه لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، پرۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم، به‌بانكیكردنی مووچه، بابه‌تی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی مانگانه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتكرده‌وه كه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش ڕاسپێردران كه پێویسته به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی داهات و خه‌رجی و میلاكی هه‌رێم له كاتی خۆیدا و به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویست بۆ تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هه‌رێم بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له وردبینی و پێداچوونه‌وه.
لەبارەى مووچه‌ی مانگی پێنجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كانیش، داواكرا كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به زووترین كات مووچه‌كانیان خه‌رج بكات به تایبه‌تیش كه له دوا هه‌نگاودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به سه‌رجه‌م داتا و زانیاری پێویست ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كردووه و هیچ بیانوویه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌كانیان نه‌ماوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاسپارد په‌له بكه‌ن له ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی شه‌ش بۆ به‌غدا و هه‌روه‌ها ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵیی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" سبه‌ی پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دوایین وردبینی له لیستی مووچه ده‌كات و دواتر ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كات.
مانگی رابردوو به 48 سه‌عات دوای ناردنی لیستی مووچه له به‌غداوه پاره‌ی مووچه ره‌وانه كرا، بۆیه پێده‌چێ وردبینی له‌م مانگه‌دا ماوه‌ی كه‌متری بوێت.