قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رای گه‌یاند، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تی به ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌كردووه و ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، گرووپه تیرۆریسته‌كان به‌ناوی ئیسلام دێن كوردانی ئێزیدی كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سانێك به خراپ كه‌ڵكیان له‌و قسانه وه‌رگرتووه.
ئه‌و وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه گوتی، ئه‌وانه‌ی ئێسته قسه‌كانیان گۆڕیوه و هه‌رایان ناوه‌ته‌وه گوایه بێ ڕێزیم به ئاینی ئیسلام كردووه كه هه‌رگیز نه‌مكردووه و ناشیكه‌م، با ئه‌وكات كه به ناوی ئیسلام جینۆساید كران، قسه‌یه‌كیان له ده‌م بهاتایه ده‌ره‌وه.
چه‌ندان گرووپی تیرۆریستی به‌ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیسلام، دێن جینۆساید به‌رانبه‌ر به‌كوردی ئێزیدی ده‌كه‌ن
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ''ھه‌میشه رێز له ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ده‌گرم و ئه‌وه‌ی ئێمه باسمان كردووه ئه‌وه‌یه، چه‌ندان گرووپی تیرۆریستی به‌ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیسلام، دێن جینۆساید به‌رانبه‌ر به‌كوردی ئێزیدی ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵكێك چاوی به‌وه ھه‌ڵنایه‌ت ھێزێكی پێشمه‌رگه له شنگال ھه‌یه و به‌رگری له خاك و نیشتمانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بووایه نه‌ك شنگال، بگره دھۆك و ھه‌ولێریش له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه داگیر ده‌كرا''.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ له ئاوی لێڵ ماسی بگرن و ئه‌و ھه‌له بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه و چاویان به‌وه ھه‌ڵنایه‌ت كه ھێزێكی تۆكمه‌ی پێشمه‌رگه له شنگالدا ھه‌یه، بۆیه له‌سه‌ر بۆچوونی خۆیان سوورن و ھه‌میشه رێز له ئیسلام ده‌گرن، به‌ڵام دژی ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه‌ن كه به‌ناوی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كوردی ئێزیدیی ده‌كوژن و دژایه‌تی ده‌كه‌ن .
شه‌شۆ پێی وایه ھه‌مووان پێكه‌وه ده‌ژین و رێز له ئاین و بۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌گیرێت و رێش ناده‌ن سووكایه‌تی به ھیچ ئاینێك بكرێت، ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت ده‌به‌خشن و بۆ خۆیان ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، بۆ مه‌رامی تایبه‌تیی خۆیانه و لای ئه‌وان ھیچ گرنگ نییه .
دهۆك\بڵند ئیبراھیم