كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە شاری هەولێر، تیروپشكی بۆ كاندید و حزبەكان ئەنجام دا، لە تیروپشكەكە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 190 بەشدارە.
ئەمڕۆ شەموو 10ی ئاب، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق لە هەولێر، تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی، پارت و كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كرد.
لە تیروپشكەكە ژمارەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكە 190 دەبێت.
بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانیی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.