ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامی هه‌یه و یه‌كێتی ژێر به‌ژێر، ئه‌ندامه‌كانی ئاگادار كردووه كه بچنه به‌غدا و ئه‌ندامه‌كه‌ی بابلیۆنیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ڕێی نامه‌ی "واتس‌ئاپ" سه‌رجه‌م ئه‌ندامه ده‌رچووه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌ندامه‌كه‌ی بابلیۆن ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌ڕێ بكه‌ون بۆ به‌غدا مه‌به‌ستی به‌شداری له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.
روونیشی كرده‌وه كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌عات هه‌شتی ئێواره ده‌ست پێ بكات، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیسته براوه‌كانیش به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌گه‌ر نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بكرێت، ئه‌وه ڕێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌چێت، ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بێت و پیلانه‌كانی بگاته سه‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایش ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئێمه نه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و نه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، چ له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و چ له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێسته له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌كێتی ژێر به‌ژێر ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ له عه‌ره‌به‌كان كردووه.