ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی لیست و كاندیدانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان كه گه‌وره‌ترین حزبه، ژماره 190ی به‌ركه‌وت، جیا له‌وه‌ی ژماره‌كه له‌ناو ته‌واوی لیسته‌كاندا گه‌وره‌ترین ژماره‌یه، پێشبینی ده‌كرێت كه زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌ده‌ست بێنێت.
190 به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی ژماره، به ژماره‌یه‌كی گرنگ و جوان داده‌نرێ، پێوه‌ر ده‌كرێ به هێمای سه‌ركه‌وتن و پێش هاتنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه 200ه، واتا ژماره‌كه ده‌كه‌وێته به‌رزترین ژماره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه له خانه‌ی سه‌تان.
پارتی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به ده‌ست هێناوه و حزبی یه‌كه‌م بووه، ئه‌مجاره‌یش پێشبینی ده‌كرێ كه به 190ه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ده‌نگه‌كانی كوردستان به ده‌ست بێنێ.
ئێسته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌وه بووه به مۆدێل كاتێك ژماره 190 داده‌نێی هێمای سه‌ركه‌وتنت پێشان ده‌دات، ئه‌وه ته‌نیا لای لایه‌نگرانی پارتی نا، به‌ڵكو پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاماژه‌ی په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتن ژماره 190 به‌كار هاتووه.
"وشه" پرسیاری له گووگڵ كرد كه 190 ده‌توانێ جیاواز بێت له ژماره‌كانی تر: له وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ژماره 190 جوانترین ریزبه‌ندی ژماره‌كانه، به پێوانه‌ی بیركاری 190 ژماره‌یه‌كی جووته، ئه‌مه ژماره‌یه‌كی ئاوێته‌یه، واته جیاكه‌ره‌وه‌ی تری هه‌یه جگه له 1 و خۆی. دابه‌شكه‌ره‌كانی 190 بریتین له 1، 2، 5، 10، 19، 38، 95 و 190.
190 هه‌روه‌ها كۆی هه‌شت ژماره‌ی سه‌ره‌كی یه‌ك له دوای یه‌كییه: 11 + 13 + 17 + 19 + 23 + 29 + 31 + 37 = 190.
هاوكات به گوێره‌ی رووداوه مێژووییه‌كان، له مێژوودا ساڵی 190 زاینی یان 190 پ.ز له‌وانه‌یه گرنگی هه‌بێت له ڕووداوه كۆنه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وه به‌نده به ڕووداو یان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.
له هه‌ندێك كولتووردا، ژماره‌كان ده‌كرێ مانای هێما یان خورافاتیان هه‌بێت، به‌ڵام 190 مانای سیمبولی فراوانی هەیە.
له بواری فڕۆكه‌وانیدا فڕۆكه‌ی Embraer 190 مۆدێلێكی به‌ناوبانگی فڕۆكه‌ی جێتی هه‌رێمییه. له هه‌ندێك وڵات، پێوه‌ندیكردن به ژماره 190 ده‌توانێ تۆ به خزمه‌تگوزاری فریاگوزاری ببه‌ستێته‌وه.
دواجار له هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، 190 به‌هۆی به‌هێزی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات و ده‌چێته ناو مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.