دوای زیاتر له ساڵێك و ئه‌نجامدانی چه‌ندان خول و خه‌رجكردنی پاره بۆیان، دواجار شاسوار عه‌بدولواحید به بیانووی كاركردنیان بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێم، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چاودێرانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوور خسته‌وه.
نه‌شوان عه‌لی یه‌كێك له چاودێرانی نه‌وه‌ی نوێ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێین وه‌ك چاودێری سه‌ر سندووقه‌كانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر كارمان كردووه، به‌شداری چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی شاسوار و سیمینار و خولی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنمان كردووه.
زیاتر گوتی، له‌م رۆژانه له‌لایه‌ن كه‌سێك كه خۆی له ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی جوڵانه‌وه‌كه ناساند، پێیگوتین به بڕیاری "كاك شاسوار" تۆ و چه‌ند كه‌سێكی تر چیتر ناتوانن له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بن و ببنه چاودێری نه‌وه‌ی نوی.
"من گوتم ئه‌وه چۆن ده‌بێت ساڵێكه دێین و ده‌چین و كۆپی كارتی ده‌نگدان و كارتی نیشتیمانی و زانیاریتان لێوه‌رگرتووین و وێنه‌تان گرتووین و سوێندتان پێ خواردووین، ئه‌و كه‌سه ئاشكرای كرد كه گوایه ئێوه كار بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌وه جێی سه‌رسووڕمان و مایه‌ی پێكه‌نین بوو". ئه‌و چاودێره‌ی نه‌وه‌ی نوێ وای گوت.
نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان خۆی ناساندووه، كاره‌كانی ئێسته‌ی و قسه و گوتاری سه‌رۆكه‌كه‌ی به ته‌واوی هاووڵاتییانی نیگه‌ران كردووه و چاوه‌ڕێی شكستی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان لێ ده‌كرێت.
وشه/ سلێمانی