لیوا ئه‌یوب یوسف سه‌عید كه لێپرسراوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشیاری لیوای سێ و حه‌وته، جیاواز له پێشوو؛ قسه‌كانی 180 پله له‌باره‌ی یه‌كێتی پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه ده‌برێته كۆبوونه‌وه‌كان و فه‌رامۆش نه‌كراوه.
لیوا ئه‌یوب یوسف كه به "ئه‌یوبه گڕه" له‌ناوی خه‌ڵكی ناسراوه فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتییه، پێشتر له‌سه‌ر باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ حیساب بوو، به‌ڵام دواتر پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی تۆكمه كرده‌وه و ئه‌وه‌یش ترسی لای كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ دروست كرد.
ئه‌و كه ڕۆژانه ئه‌وبه‌ر و ئه‌وبه‌ری باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كات، ئێسته له سنووری نازه‌نین داده‌نیشێت و هێزی چه‌كداریی له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا له‌باره‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ئازادكردنی مه‌خموور وه‌ك پاڵه‌وان خۆی ده‌رده‌خست، به‌ڵام شایه‌تحاڵێكی ئازادكردنی مه‌خمور له ده‌ستی داعش قسه‌كانی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
هەندرێن نه‌بی كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنه و به‌شداریشی له شه‌ڕی مخموور كردووه، ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌یوب یوسف و ئه‌وانه‌ی ئێسته باسی شه‌ڕی مه‌خموور ده‌كه‌ن له ریزی پێشه‌وه بووبن.
مام هه‌ندرێن، بۆ "وشه" گوتی، راسته هێزه‌كان زۆر به‌شدار بوون له شه‌ڕی ئازادكردنی مه‌خموور، به‌ڵام ئه‌وه هێمای ئه‌وه نییه كه‌سێك خۆی بكات به پاڵه‌وانی شه‌ڕه‌كه، ڤیدیۆ و ئه‌رشیڤی ئه‌وكات ماون كه كێ سه‌ره‌تا گه‌یشته ناو مه‌خموور.
له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی یه‌كێتیش ده‌ڵێ، ره‌نگه دوای ئازادكردنی مه‌خموور له 10ی ئابی 2014 ئه‌و كه‌سه هاتبێته ناو مه‌خموور و ئێسته خۆی بكات به پاڵه‌وان.
لیوا ئه‌یوب كه ئێسته به ئاراسته‌ی پشتیوانیی چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌وێته قسه، پێشتر به ته‌واوی له یه‌كێتی بێ هیوا ببوو، له دیمانه‌یه‌كی پێشوویدا ده‌ڵێ، "هه‌موو یه‌كێتی به مام جه‌لاله‌وه پیاو بوون، ئێسته یه‌كێتی ته‌فروتونا بووه و هه‌ركه‌سه بۆخۆی حكوومه‌تێكه" ئێسته‌یش قسه‌كانی كه 180 پله گۆڕاوه و نیشانەى پرسیاری کەوتووەتە سه‌ر.