سیحرێكی تری ژمارە 190 پەیامێكە بۆ خەڵكی سلێمانی: سلێمانی وەك هەولێر ئاوەدان دەبێتەوە

:: PM:08:16:10/08/2024 ‌
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تیروپشکی بۆ لیست و كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 190ی پێ درا. 

ژمارە 190 جگە لەوەی پێناسی لیستی پارتییە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، چەند سیحرێكی بیركاری و ژمارەییشی لە پشتە كە دیاریترینیان بەپێی بەدواداچوونەكانی "وشە" ئەمانەن: 

190 نیشانەی ئەوەیە، ئەگەر خەڵكی سلێمانی دەنگ بە پارتی بدەن، سلێمانی وەك هەولێر ئاوەدان دەبێتەوە، چۆن؟ 
دووریی نێوان هەولێر بۆ سلێمانی یا بە پێچەوانەوە بە كۆیەدا، 190 كیلۆمەتری تەواوە، رەنگە سیحری ژمارە 190ـەکەی لیستی پارتی بۆ خەڵكی شارە حەیاتەكە ئەمە بێت، ئەمجارە خەڵكی شارەکەی شێخ تێگەیشتوون لەوەی لەبری 190 كیلۆمەتر ببڕن بۆ بینینی ئاوەدانییەکانی هەولێر، دەنگ بە 190 دەدەن و پارتی سلێمانیش وەك هەولێر ئاوەدان دەكاتەوە، بە لابردنی کۆسپەکانی بەردەمی دەیكاتە یەكێك لە خۆشترین شارەكانی عێراق و ناوچەكە. 

ژمارە 190 ورد بكەوە و كۆی بكەوە، پێوەندیی بە سەركەوتنێك هەیە كە لە هزری هەموواندا هەیە:
ژمارە 190 لە (1،9،0) پێكهاتووە، ئەگەر 1+9+0  كۆ بكەیتەوە، ئەوا ژمارە 10 دەردەچێت، بیرتە كە منداڵ بوویت لە قوتابخانەدا نمرە 10 خۆشترین هەواڵ بوو بۆت و ئەوەی 10ی بهێنایە، هەر "ئافەرین" بەشی بوو؟، كەوایە 190 لە رووی بیركاریشەوە مێژووی سەركەوتنی تێدایە و دەكرێ دەنگدان بە 190 بتباتەوە سەر ئەو سەركەوتنە نۆستالۆجییەی كە ژیانت هەمووی 10 و سەركەوتن بێت.


بیرت بێ كۆكراوەی ژمارە وردكراوەكانی (190) بریتی بوو لە 10، ئێستە 10 ورد بكەوە و كۆی بكەوە، چ پەیامێك لەو هاوكێشەیەدا دەبینی؟
10 پێكهاتووە لە (1 و 0) و ئەگەر 1 و 0 كۆ بكەیتەوە ژمارەكە یەكسان دەبێت بە "یەك"، یەكیش لە هەموو كولتوورێكدا بە مانای دەستپێک و یەكەمبوون و پێشەنگبوون دێت، هەر خۆیشی لە بنەڕەتدا یەكەمبوون و پێشەنگبوون لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا پێناسی پارتییە. 

چاوەڕوان دەکرێ ئەوانەیشی بە شێوەیەکی ئاراستەکراو دژی رێبازی کوردایەتی و ئامانجە نەتەوەییەکانی پارتی بوون، لەم هەڵبژاردنەدا 190 پلە بایدەنەوە و دەنگ بە حزبە مێژووییەکەی کوردستان بدەن کە هەمیشە تیری دوژمنان ڕووی لە ئەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود