یەكێتی جگە لەوەی شەش ملیار دینارى بە عەرەب دا لە پاداشتی پۆستی پارێزگاری كەركووك.. چی تریشی كردبوو؟

:: PM:11:17:10/08/2024 ‌
ئەمشەو رێبوار تەها لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پارێزگاری كەركووك هەڵبژێردرا، "وشە" لە زاری سەرچاوەی باڵاوە هۆكاری هەڵبژاردنی "رێبوار تەها" بە پارێزگاری شارەكە ئاشكرا دەكات. 

كۆبوونەوەكە لە هۆتێل رەشید لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامێكی كۆتای مەسیحی ئەنجام درا، ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و توركمان ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون. 


بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شەش ملیار دینار لە پارەی دزراوی خەڵكی سلێمانی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان، دراوە بە سێ ئەندامە عەرەبەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە پاداشتی دەنگدان بە "رێبوار تەها" وەك پارێزگاری شارەكە، لەلایەكی تریشەوە رێككەوتن كراوە كە دووساڵ بە دووساڵ پۆستی پارێزگار لە نێوان یەكێتی و عەرەبدا دابەش بكرێت و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا چەندان عەرەبی تیرۆرستی داعش كە لەلایەن یەكێتییەوە گیراون و زۆربەی گیراوانیش ئەوانەن كە دیلەكانی پێشمەرگەیان سەر دەبڕی ئازاد بكرێن لەلایەن ئاسایشی یەكێتییەوە. 

جێگەی ئاماژەیە، نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا تێپەڕ دەبێت و ئەمشەو یەكێتی لەگەڵ عەرەب، بێ ئامادەبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان كە كوردێكی زۆری شارەكە دەنگی بۆ داون لەگەڵ توركمان كە بەشێكی سەرەكی شارەكەن، پۆستی پارێزگاری شارەكەیان یەكلا كردەوە.


وشە - تایبه‌ت