له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ده‌یان پۆست له ئیداره‌ی شاره‌كه به عه‌ره‌ب و توركمان دراون و گرنگترین جوومگه هه‌ستیاره‌كانی شاره‌كه‌یش ده‌كه‌وێته ده‌ست عه‌ره‌ب.
شه‌وی 10/11ی ئابی 2024، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌بێ سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه و پارێزگاری كه‌ركووك و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و جێگری پارێزگاری كه‌ركووكیان دیاری كرد.
یه‌كێتی له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ته‌واوی پۆسته ئیدارییه‌كان له سنووری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری راده‌ستی عه‌ره‌ب ده‌كات، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كی رژد له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات كه ئه‌و شاره ته‌نیا هی كورد نییه و ئێسته عه‌ره‌ب و توركمان كراون به هاوبه‌شی راسته‌قینه.
ئه‌و زانیارییه له رۆژنامه‌نووس هونه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌رگیران ته‌واوی ناوی ئه‌و پۆستانه‌ی تێدایه كه یه‌كێتی داویه‌تی به عه‌ره‌ب و توركمان.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی
جێگری پارێزگار
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
دوو یاریده‌ره‌ی پارێزگار
دوو راوێـژكاری پارێزگار
سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی ورد بینی و چاودێری دارایی له پارێزگای كه‌ركووك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و باری كه‌سی
فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی داد
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی اعمار و اسكان
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف
به‌رێوبه‌رایه‌تی ژینگه‌ی
قائیمقامی داقوق
به‌رێوبه‌ری شاره‌دێی ریاز
به‌رێوبه‌ری شاره‌دێی ره‌شاد
به‌رێوبه‌ری شاره‌دێی عه‌باسی
به‌رێوبه‌ری شاره‌دێی زاب
ئه‌و پۆستانه‌ی كه بۆ توركمان دانراوه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
جێگری پارێزگا
یاریده‌ره‌ی پارێزگار
دوو راوێـژكاری پارێزگار
راوێـژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك
به‌رێوبه‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرستی كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانی كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاو
جێگری به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركووك
جێگری به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی كه‌ركووك
قائیمقامی سه‌نته‌ری كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی یایچی
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی تازه
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی له‌یلان
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی یایچی
هه‌مان رۆژنامه‌نووس بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه و نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك گرنگه، به‌ڵام ئه‌ی چی بۆ كورد ماوه‌ته‌وه؟.