كونسوڵگه‌ی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئارین مه‌سروور بارزانی كرد و پیرۆزبایی له ده‌رچووانی خولی 233ـی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شاهانه‌ی ساندهێرس ده‌كات.
كونسوڵگه‌ی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه "پیرۆزبایی له ئه‌فسه‌ره‌كانی خولی 233ـی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی شاهانه‌ی ساندهێرس ده‌كه‌ین كه له نۆی ئاب ده‌رچوون، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره تازه ڕاسپێردراوه‌كان ئارین بارزانییه كه له‌گه‌ڵ وه‌رگیراوه‌كانی تر ساڵێك له بابه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌شقی سه‌ربازی و ئه‌كادیمی و تاكتیكی ته‌واو كردبوو".
رۆژی هه‌ینی نۆی ئاب، ده‌رچووانی خولی 233 له ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی ساندرهێرسی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، مه‌دالیای ته‌واوكردنی مه‌شق و ڕاهێنانیان وه‌رگرت، یه‌كێك له ده‌رچووانی ئه‌و ئه‌كادیمیایه ئارین مه‌سروور بارزانی بوو، كه له‌نێو 290 كه‌سدا مه‌دالیای پێ به‌خشرا، كه هێمای پاشای به‌ریتانیای له‌سه‌ره.