تۆڕێكی مافی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، هێزەكانی ئاسایشی سەربە پارتی یەكێتیی دیموكرات، نووسەرێكی كوردیان لە سنووری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان ڕفاندووە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئێوارەی دوێنێ یەكشەم 11 ئاب، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد، لە ڕۆژی شەشی ئەم مانگەوە، هێزەكانی ئاسایشی سەربە پەیەدە، غەمگین رەمۆ نووسەر و شاعیریان لە شارۆچكەی دربێسیی سنووری حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕفاندووە و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ترسیان لەوە هەیە ئەو نووسەرە ڕووبەڕووی ئەشكەنجە ببێتەوە یانیش بخرێتە ڕیزی ئەوانەی كە بێسەروشوێن كراون.
هێزەكانی ئاسایشی سەربە پارتی یەكێتیی دیموكرات، رۆژانە چالاكان و نووسەرانی رۆژئاوای كوردستان دەگرن و بەشێكیشیان ئەشكەنجە دەدەن و زۆرینەشیان بێسەروشوێن دەكەن.