لەلایەن وەزارەتی كارەباوە، ماستەرپلانی وەزارەتی كارەبا بۆ ماوەی 10ساڵی داهاتوو (2023-2032) خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
ئەمڕۆ دووشەم 12ی ئاب، بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و بریكاری وەزارەت و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی كارەبا، ماستەرپلانی وەزارەتی كارەبا بۆ ماوەی 10ساڵی داهاتوو (2023-2032) خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
بۆ یەكەمجارە ماستەرپلانی وەزارەتی كارەبا لەلایەن ستافێكی ئەندازیاری ناخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان، بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو ئەپدەیت كراوەتەوە، تێیدا شێوازی باشتركردنی سێكتەری كارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا بە هاوبەشانی خراوەتەڕوو.
لە ماستەرپلانەكەدا لیستێك لەو پڕۆژانەی پێویستە لە كەرتی كارەبا لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو جێبەجێ بكرێن، ڕیزبەند كراون; وەك وێستگە و راكێشانی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا و چەندان پڕۆژەی تری كارەبا. هەروەها گرفت و ئاستەنگ و پلان و ڕێچارەسەرەكانیشی خرایەڕوو.