پشتیوان سادق به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له هه‌ولێر، سه‌ردانی كۆیه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پارتی له خزمه‌تكردنی كۆیه درێخی ناكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ئاب، پشتیوان سادق له‌ناو جه‌ماوه‌ری كۆیه و له بازاڕی شاره‌كه‌دا چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی، كۆیه مێژوویه‌كی پڕشنگداری له‌گه‌ڵ پارتیدا ھه‌یه، پارتی هه‌میشه به گرنگ و پڕ بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته كۆیه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه‌سایه‌تیی كوردپه‌روه‌ر، نیشتمانپه‌روه‌ر، ڕۆشنبیر، شاعیر و ھونه‌رمه‌ندی زۆری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی كۆیه درێخی ناكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كادرانی پارتی له سنووره‌كه‌دا، به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به دڵێكی پاك و بێگه‌رد قه‌ڵای سه‌وز، زه‌رد ده‌كه‌ین.