هونه‌رمه‌ندی میللی گۆران ئینزیبات ده‌ڵێ، خۆم نه‌مویست كاندید بم و بچمه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان، ئێسته سه‌رقاڵی كاری هونه‌ریم و زۆر حه‌قم به سیاسه‌ت نه‌ماوه.
خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، گۆران ئینزیبات یه‌كێك بوو له په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سه‌ره‌تای چوونی بۆ په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی زۆری لێ گیرا، به‌ڵام دواتر لەگەڵ جەوەکە ڕاهات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ئاب، گۆران ئینزیبات هونه‌رمه‌ندی میللی، به "وشه"ی گوت، خۆی نه‌یویستووه كاندید بێت بۆ په‌رله‌مان و نایه‌وێت بچێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌و گوتی، په‌رله‌مان به‌رده‌وام هه‌بێت باشه، "من ره‌خنه‌م له پڕۆسه‌كه نییه، به‌ڵام بێزار بووم، ئێسته زیاتر خه‌ریكی كاری هونه‌ری خۆمم و زۆر حه‌قم له سیاسه‌ت نییه".
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، هێشتا پێوه‌ندی ته‌واوی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ماوه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری نه‌داوه به گۆرانی و سروود بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌كات یا نا.
ئینزیبات له په‌رله‌مان له لیژنه‌ی رۆشنبیری بوو، ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر 10 هونه‌رمه‌ندیش له‌ناو په‌رله‌مان هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك كارێك له سه‌ره‌وه‌ی لیژنه‌كه نه‌كرا سوودی نییه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كاره‌كان بكات.
گۆران ئینزیبات هونه‌رمه‌ندێكی دێرینی میللییه له كوردستان، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو زۆرترین جار له ڕێگه‌ی به‌ند و گۆرانییه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی گۆڕان كردووه.