لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، كیژانی ژنی سەركەوت حەسەن ناسراو بە "سەركەوتی كوبە" گیرا.
ئەمڕۆ سێشەم 10ی حوزەیران، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "وشە"ی راگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و بە فەرمانی دادوەر، "كیژان" خێزانی سەركەوت حەسەن بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی گیراوە.
ڕوونیشی كردەوە كە سكاڵای ئەو هاووڵاتییە لە كیژان بەتۆمەتی هەڕەشەكردن و بەكارهێنانی چەك بووە بەرانبەری كە سكاڵاكەر كادری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
هەفتەی رابردوو "وشە" ئەوەی بڵاو كردەوە كە كیژان هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵی كادرێكی یەكێتی و چەكی لێ راكێشاوە.
جیا لەوەیش لە ماوەی رابردوودا چەندان كێشەی تری لە چەمچەماڵ ناوەتەوە.
لەسەر ئەو پرسە، كەسێكی تری ئاگادار لە مامەڵەكانی ئەو ژنە، بە "وشە"ی راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا هەڕەشەی لە چەند خاوەن ئارایشگەیەك كردبوو لە سلێمانی تا بیكەن بەهاوبەشی خۆیان و تووشی رووبەڕووبوونەوەی بووە لەگەڵیاندا.