دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی كاسبكارانی سلێمانی ده‌ستی پێ كرد، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ڕێی په‌یج و كهناڵهكانییهوه رای گه‌یاند به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ لای هاووڵاتییان به‌ردباران كرا و ده‌ركرا.
	
		
	ئه‌حمه‌د عه‌لی هاووڵاتییه‌كی به‌شداری گردبوونهوهكهیه به "وشه"ی گوت، شاسوار هاته به‌رده‌م خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام به به‌رد درهكرا و جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شكێنرا.
	
		      
      
		ئه‌و هاووڵاتییانه له هه‌موو حزبه‌كانی سلێمانی بێزار بوون
      
       
	ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتییانه له هه‌موو حزبه‌كانی سلێمانی بێزار بوون و نایه‌نه‌وێ جارێكی تر كه‌س سواری شه‌پۆلی خۆپێشانده‌ران بێت.
	
		
	هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌ت پشتگیری داواكاری هاووڵاتییانه و پێویسته هاووڵاتییان رێ نه‌ده‌ن كه‌س سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بێ.
	
		
	ئه‌و وێنه‌ی "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیده كه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه به‌ردباران ده‌كرێ.