له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" ئه‌بوبه‌كر عه‌لی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وروپا ئه‌و به‌هه‌شته نییه كه خه‌ڵك وا تێگه‌یشتووه و باس له‌وه‌یش ده‌كات زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ بڕۆن له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینن. ئه‌و ده‌ڵێ، رێككاره‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه زۆر قورس كراون.
له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچیان كردووه به نزیكه‌یی چه‌نده؟
له‌مساڵ و له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاووڵاتیی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش، 43 كه‌س بوونه قوربانی ئه‌م ڕێیه.
بۆچی به‌رزترین ڕێژه‌ی كۆچكردن به‌ر ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین كه‌وتووه؟
له‌باره‌ی كۆچكردن له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین به‌و ڕێژه به‌رزه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌كرێت به پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی كۆچی گه‌نجان و هاووڵاتییانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی دابنێین، یه‌كه‌م هۆكار نه‌بوونی هه‌لی كاری پێویسته له‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌ری ئه‌وه‌ی گه‌نج كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و خۆبنیاتنان، بیر له جێهێشتنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكه‌نه‌وه و كۆچ بكه‌ن. هۆكارێكی تر له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچ له‌م ده‌ڤه‌ره، ئه‌وه‌یه هه‌لی دامه‌زراندنی حكوومی كه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له‌م ده‌ڤه‌ره، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانیش خه‌ڵكێكی زۆر كۆچی كردووه، به‌ڵام به‌و ئاسته‌ی كۆچ له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین نییه.
دیارترین هۆكاره‌كانی كۆچكردنی گه‌نجان له هه‌رێم و به‌تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ئێسته‌دا چین؟
له دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته هۆی ئه‌و كۆچه به لێشاوه‌ی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین، سه‌ره‌كیترین هۆكار نه‌بوونی دامه‌زراندنی گشتییه، تا ئه‌و گه‌نجه بتوانێت وه‌ك مرۆڤێكی ژیانێكی ئاسایی ژیانێك بۆ خۆی بنیات بنێت و خۆشبه‌خت بێت، نه‌ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ڕاگرتنی دامه‌زراندنی گشتی له‌دوای ساڵی 2014ه‌وه، وایكردووه زه‌وینه نه‌ڕه‌خسێت بۆ گه‌نج و بیر له‌وه بكاته‌وه له وڵاتێكی تر و دوور له نیشتمانه‌كه‌ی خۆی ئه‌م ئامانجه‌ی بهێنێته‌دی، ده‌كرێت بڵێین هۆكارێكی تری كۆچی گه‌نجان بۆ چاولێكه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ن به وڵاتانی ئه‌وروپا، دۆخی داراییان باش ده‌بێت و ئه‌وه‌ش وا له گه‌نج ده‌كات بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌ویش كۆچ بكات تا بگات به‌و ئاسته داراییه و ژیانی خۆی و كه‌سوكاره‌كه‌ی باشتر بكات.
ئایا تا چه‌ند كه‌س له ڕێی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێوه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان؟، هۆكاری په‌شیمانبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا چییه؟
ئه‌وروپا ئه‌و به‌هه‌شته نییه كه هه‌مووان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و ژیانی خۆیانی بۆ ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و خۆیان ده‌سپێرن به چاره‌نووس تا بگه‌ن به یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا، چونكه به‌ڕاستی ژیانی په‌نابه‌ر له دۆخێكی باش‌دا نییه به‌تایبه‌ت له دوای ده‌ستپێكی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا كه بووه هۆی ئاواره‌بوونی ملیۆنان په‌نابه‌ری ئۆكرانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی لاوازبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ستی كار و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه دروست كردووه، به‌جۆرێك وایكردووه ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر قورس‌تر بكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نج و خێزانانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا و په‌شیمان بوونه‌ته‌وه به هه‌ر هۆكارێك، به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه یا به هاوكاری و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دۆخیشیان ڕوو له باشبوونه.
وه‌ك ده‌زانرێت، تا دێت یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران قورس‌تر ده‌كات، ئه‌مه تا چه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچكردن له هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌بووه؟
ڕاسته ئێسته ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا تا دێت قورس‌تر ده‌بێت و ڕوو له زیادبوونن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ژێر چاودێریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ( توركیا-یۆنان-بولگاریا) له ڕێككه‌وتندان تا سنووره‌كانیان توند بكه‌نه‌وه و ڕێگریی بكرێت له داخلبوونی په‌نابه‌ران له توركیاوه و به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ریتانیاش هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی حكوومه‌ت به‌و په‌نابه‌رانه ده‌دات كه مافی مانه‌وه‌یان پێ نه‌دراوه تا مافی مانه‌وه وه‌رده‌گرن له‌و وڵاته، چونكه به‌ریتانیا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆردایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆچبه‌رێكی زۆر ڕوویان تێكردووه، جگه له‌وه‌ی ئه‌م لێشاوه هه‌لی كاریشی له‌و وڵاته كه‌م كردووته‌وه و به‌مه‌ش كاری نایاسایی ڕوو زیادی كردووه، به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ر په‌نابه‌رێك به كاری نایاسایی بگیرێت، ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوان لایه‌نه ڕاستره‌وه‌كانی به‌ریتانیا و په‌نابه‌ره ئه‌فغانی و پاكستانییه‌كان، حكوومه‌تی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و بڕیاری داوه هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌و پشێوییانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه، دیپۆرت ده‌كرێته‌وه.
دیمانه/ هێمن عه‌بدوڵا