دوای چوار هه‌فته له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا، هه‌فته‌یه‌كی به‌خێری به‌ڕێ كرد و نرخه‌كه‌ی به ره‌نگی سه‌وز داخرا و قه‌ره‌بووی به‌شێك له‌و دابه‌زینه‌ی كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی نه‌وتی برێنت كه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوودا كه‌مترین نرخی له‌مساڵدا تۆمار كردبوو و گه‌یشتبووه 75 دۆلار و 20 سه‌نت، به 79 دۆلار و 70 سه‌نت داخرا. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته سه‌رووی 77 دۆلار.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هێشتا ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه كه ئێران وه‌ڵام بداته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه، بۆیه بازاڕه‌كان كاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه‌یان وه‌رگرتووه و نیگه‌رانن له‌وه خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه.
هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه له پێنجشه‌مه‌وه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه په‌ره‌یان سه‌ندووه و ده‌یان فه‌له‌ستینی كوژراون و ئومێدی ئاگربه‌ست كه‌م بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا كه‌می كردووه‌ته‌وه و هه‌ر جۆره كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ك له خستنه‌ڕووی نه‌وت له وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت.
هه‌ر جۆره كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ك له خستنه‌ڕووی نه‌وت له وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت.
له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ دواین ئامار و زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ئابووری چین و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئابووری له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا گه‌شه‌ی نه‌كردووه و چالاكی و جووڵه‌ی دامه‌زراوه پیشه‌سازی و ئابوورییه‌كان كه‌می كردووه.
چین له ماوه‌ی رابردوودا به‌كارهێنانی گازوایلی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردووه‌ته‌وه و كارگه‌كانی ئه‌و وڵاته له به‌رهه‌مهێناندا تووشی جۆرێك سستی و پاشه‌كشه بوون، به‌رهه‌می كۆمپانیاكان و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، كه‌می كردووه كه هێمایه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازی و كڕینی نه‌وت.
هاوكات له ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی بێكاری كه‌مێك هه‌ڵكشاوه، له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تی كار كه‌می كردووه و ئاماره‌كان باس له زیاتر سستبوونی ئابووری و چه‌رخی پیشه‌سازیی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
رێكخراوی ئۆپێكیش بڕیاری داوه له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مێك به‌رز بكاته‌وه. رێكخراوه‌كه له مانگی ته‌مووزدا رۆژانه 26 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كرد كه به‌راورد به مانگی حوزه‌یران، رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردبوو.