نوێنه‌ری كۆمپانیای بازرگانیی پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رای گه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ ملیۆنێك و پێنج هه‌زار و 706 تۆن گه‌نم له جووتیارانی پارێزگاكه كڕاوه و پێشبینی ده‌كه‌ن به‌رهه‌می گه‌نمی پارێزگاكه، بگاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار تۆن و له‌و قه‌باره‌یه‌ش ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت بێته كڕین.
جه‌مال ساڵحی نوێنه‌ری كۆمپانیای بازرگانیی پارێزگای سنه روونی كرده‌وه، به تێكڕا رۆژانه سه‌رووی 17 هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاران كڕاوه و كۆی به‌های گه‌نمی وه‌رگیراو بریتی بووه له 17 تریلیۆن و 600 ملیار تمه‌ن، تا ئێسته سێ تریلیۆن تمه‌ن له‌و پاره‌یه چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی جووتیاران.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كۆمپانیای بازرگانی ئه‌وه‌ی خسته روو كه تا ئێسته 224 هه‌زار تۆن له گه‌نمی زێده له پێداویستیی پارێزگای سنه بۆ پارێزگاكانی تر گواستراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، له ناو شاره‌كانی پارێزگای سنه زۆرترین گه‌نم له بیجار له جووتیاران كڕاوه كه قه‌باره‌كه‌ی 259 هه‌زار تۆن بووه، دێگوڵان به 171 هه‌زار تۆن له ریزبه‌ندی دووه‌م و قوڕوه به 170 هه‌زار تۆن له ریزبه‌ندی سێیه‌م و دێوانده‌ڕه به 163 هه‌زار تۆن و سه‌قز به 154 هه‌زار تۆن له ریزبه‌ندی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
ئه‌مساڵ حكوومه‌تی ئێران هه‌ر كیلۆگرامێك گه‌نمی به 17 هه‌زار و 500 تمه‌ن له جووتیاران كڕی كه بۆ هه‌ر تۆنێكی ده‌كاته 17 ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن، ئه‌گه‌ر به نرخی ئێسته‌ی تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار لێك بدرێته‌وه، ده‌كاته 290 دۆلار.
حكوومه‌تی ئێران هه‌ر كیلۆگرامێك گه‌نمی به 17 هه‌زار و 500 تمه‌ن له جووتیاران كڕی
عێراق به به‌های نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ئه‌و نرخه‌ی ئێران گه‌نمی له جووتیاران كڕی كه 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێك بوو، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دابوو عێراق رێژه‌یه‌كی كه‌م له به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستانی كڕی، له كاتێكدا ته‌واوی گه‌نمی به‌رهه‌مهێنراوی جووتیارانی پارێزگاكانی تری عێراقی كڕی.
له پارێزگای سنه سه‌رووی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆنم زه‌وی كرابووه گه‌نم كه ته‌نیا 164 هه‌زار دۆنمی به‌راو بوو، ئه‌وه‌ی تری به دێم چێنرابوو و پشتی به ئاوی باران به‌ستبوو.
پێشبینی ده‌كرێ به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی سنه بگاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار تۆن كه له‌و قه‌باره‌یه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆنی له لایه‌ن حكوومه‌ت بێته كڕین.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رووی كشتوكاڵه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌شێكی زۆر له پێداویستییه كشتوكاڵییه‌كانی ئێران، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.