به‌گوێره‌ى دوایین توێژینه‌وه له 13 ساڵى داهاتوودا، ئابووری جیهانى گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه هێزه تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان دێنه پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندی به‌هێزترین ئابووری جیهانى. ئابووری ئه‌مه‌ریكاش پاشه‌كشه ده‌كا و پله‌ى یه‌كه‌م بۆ چین چۆڵ ده‌كات.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا تا 2050 گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه رووده‌دات، ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه ده‌كا و هیندستان ده‌بێته دووه‌م به‌هێزترین ئابووری جیهانى.
ئابووری جیهانی دواى 13 ساڵى تر
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه دامه‌زراوه‌ی (price water house coopers) بڵاوی كردووه‌ته‌وه تا ساڵى 2010 ئه‌وا وڵاتانى تازه گه‌شه‌ندوو له رووى ئابوورییه‌وه جێ به وڵاتانى ئابووری به‌هێزى دنیا لێژ ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ى ئابووری دنیایش دێته گۆڕین.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ بازاڕى وڵاتانى تازه گه‌شه‌سندووى وه‌ك هیندستان و به‌ڕازیل گوشاره‌كانیان به‌سه‌ر وڵاتانى باڵكێش به‌سه‌ر ئابووری جیهانى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و چین زیاتر ده‌كه‌ن و كێبه‌ركێیان ده‌كه‌ن.
پێوه‌ری ده‌ستنیشانكردنى به‌هێزترین ئابووری جیهانى تا ئێسته له‌سه‌ر هه‌مان بیردۆزی گۆستاف كاسل كه ساڵى 1920 دایڕشتووه ده‌ڕوات كه پشت به به‌رهه‌مى خۆماڵى به به‌راورد به كۆ به‌رهه‌مى جیهانى ده‌به‌ستێت، به‌و بیردۆزه‌ش هێزى ئابووری ئه‌و وڵاته له ریزبه‌ندى جیهانى ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه له‌مه‌دا به‌های دراوى ئه‌و وڵاته به به‌راورد به به‌هاى دراوی كار پێكراوی نێوه‌ده‌وڵه‌تیش رۆڵ ده‌بینین.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى (price water house coopers) تا ساڵى 2030، ئه‌وا وڵاتی چین دێته ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و به‌رهه‌می خۆماڵى ده‌گاته 38 ترلیۆن و هه‌شت ملیار دۆلار. دواى ئه‌و ئه‌مه‌ریكا له پله‌ى دووه‌م دێت به 24 ترلیۆن و 475 ملیار دۆلار، له پله‌ى سێیه‌میش هیندستان دێت به 19 ترلیۆن و 511 ملیار دۆلار، پاشان ژاپۆن به پێنج ترلیۆن و 606 ملیار دۆلار, ئیندۆنیسیا به پێنج ترلیۆن و 424 ملیار دۆلار له پله‌ى پێنجه‌م ده‌بێت.
هه‌رچى پله‌ى شه‌شه‌م تا پله‌ى 12 به‌دواى یه‌كه‌وه به‌مجۆره ده‌بێت، رووسیا به 4 ترلیۆن و 736 ملیار دۆلار، ئه‌ڵمانیا چوار ترلیۆن و 707 ملیار دۆلار، به‌ڕازیل چوار ترلیۆن و 439 ملیار دۆلار، مه‌كسیك سێ ترلیۆن و 638 ملیار دۆلار، به‌ریتانیا سێ ترلیۆن و 638 ملیار دۆلار، فڕه‌نسا سێ ترلیۆن و 377 ملیار دۆلار و توركیا 2 ترلیۆن و 996 ملیار دۆلار.
له‌باره‌ی وڵاتانى عه‌ره‌بی، به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه عه‌ره‌بستانى سعوودیه له پله‌ى 13 دێت به دوو ترلیۆن و 760 ملیار دۆلار، پاشان میسر له پله‌ى 19 دێت به دوو ترلیۆن و په‌نجا ملیار دۆلار.
گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه 2050
له كاتێكدا وڵاتان به‌رده‌وام ستراتیژیى ئابووری داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه یه‌كێك له وڵاته هه‌ره به‌هێزه‌كانى ئابووری جیهانى تا ساڵى 2050، ئه‌میش به پشتبه‌ستن به گه‌شه‌ى ئابووری و وه‌به‌رهێنان. به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كۆمپانیای (pwc) كه تایبه‌ته‌مه‌نده له كاروباری ئابووری و مانگێك پێش ئێسته بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تا ساڵى 2050 ئابووری جیهانى به ته‌واوه‌تى گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه كه به‌ناونیشانى "روانگه‌یه‌كی دوورمه‌ودا: چۆن ئابووری جیهانى تا ساڵى 2050 گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت". 32 شیكار و چاودێری ئابووری جیهانى له‌سه‌ر بنه‌ماى قه‌باره‌ى به‌رهه‌مى خۆماڵى ئه‌و وڵاتانه و رێژه‌ى گه‌شه‌ى ساڵانه و گریمانه‌ى قه‌باره‌ى ئابووری ئه‌و وڵاته تا ساڵى 2050، ئه‌وا چین پارێزگاری له پله‌ى یه‌كه‌می ده‌كات به 58 ترلیۆن و 499 ملیار دۆلار، هیندستان پله‌ى دووه‌م له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت به 44 ترلیۆن و 128 ملیار دۆلار، پاشان ئه‌مه‌ریكا به 34 ترلیۆن و 102 ملیار دۆلار.
هاوكات ئیندۆنیسیا پله‌ى چواره‌م له ژاپۆن وه‌رده‌گرێ و به 10 ترلیۆن و 502 ملیار دۆلار، به‌ڕازیلیش چه‌ند پله‌یه‌ك دێته پێشه‌وه و ده‌بێته پێنجه‌می جیهانى به حه‌وت ترلیۆن و 540 ملیار دۆلار.
ریزبه‌ندى ئێسته‌ى ئابووری جیهانى
ئێسته ئه‌مه‌ریكا ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى جیهانى گرتووه به 18 ترلیۆن دۆلار كه ده‌كاته 24.3%ی ئابووری ته‌واوى جیهانى، له پله‌ى دووه‌م چین دێت به 11 ترلیۆن دۆلار كه ده‌كاته 14.8%ی ئابووری جیهانى.
له پله‌ى سێیه‌م ژاپۆن دێت به چوار ترلیۆن و 380 ملیار دۆلار كه ده‌كاته 5.9%ی ئابووری جیهانى، پاشان ئه‌ڵمانیا دێت به سێ ترلیۆن و 360 ملیار دۆلار كه ده‌كاته 4.5ی ئابووری هه‌موو دنیا، دواتر به‌ریتانیا دێت به دوو ترلیۆن و 890 ملیار دۆلار كه ده‌كاته 3.9%ى هه‌موو دنیا.
له ریزبه‌ندى شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م به‌دواى یه‌ك به‌م جۆره‌یه، فڕه‌نسا به دوو ترلیۆن و 420 ملیار دۆلار، هیندستان دوو ترلیۆن و 100 ملیار دۆلار، ئیتاڵیا به ملیارێك و 820 ملیار دۆلار، به‌ڕازیل به ملیارێك و 770 ملیار دۆلار و كه‌نه‌دا له پله‌ى ده‌یه‌م به ملیارێك 550 ملیار دۆلار دێت كه ده‌كاته 2.1%ی ئابووری هه‌موو دنیا.