یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەوەی دەستكەوتی حزبی هەبێت، وەك هەمیشە بەرژەوەندیی خۆی پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی تر خستووە، لە پرسی یاسای بودجە بە تەواوی ناپاكی لە حكوومەت كرد و حكوومەتی تووشی قورسایی كرد، له نه‌ینه‌وا و كه‌ركووكیش له پێناو پۆست دژى لایه‌نه كوردییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نیشتمان كارى كرد و بە گوتەی چاودێرانی سیاسی یەکێتی هەر چی بکات ناتوانێت رابردووی تاڵ لە بیری خەڵکی کەرکووک بباتەوە.
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له كه‌ركووك به "وشه"ى راگه‌یاند، كه‌ركووك ناوچه‌یه‌كى گرنگ و ستراتیژییه، نایانه‌وێت شتێكى خراپ بكرێت، كه‌ركووك زۆر گرنگه، پێویسته كورد به شكۆوه له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و هه‌موو پۆسته‌كان وه‌ك خۆیان دابه‌ش بكرێن، هه‌ر حزب و گروپێكى سیاسى به‌پێى به‌ركه‌وته پشكى خۆى وه‌ربگرێت، تێكدانى نێوماڵى كورد كارێكى باش نییه.
هیوا ره‌شید، رۆشنبیر لە كه‌ركوك به "وشه"ى راگه‌یاند، یه‌كێتى هیچ كات كارى نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى بكات له تێكنه‌چوونى پێوه‌ندى لایه‌نه كوردییه‌كان، هیچ كات كارى نه‌كردووه بۆ یه‌كڕیزیی نێوماڵى كورد، له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه و نیشتمان كارى نه‌كردووه، یه‌كێتى یه‌ك شتى بینیوه، ئه‌ویش پۆست و پله‌یه، ئه‌و درزه‌ى له نێو لایه‌نه‌كان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌و تاكڕه‌ویه‌ى یه‌كێتییه كه به‌و جۆره كار ده‌كات، كارى بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان نه‌كردووه و هۆكارى خراپیی دۆخى هه‌رێمى كوردستانه چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى به‌ده‌ست نه‌هاتوون ئه‌ى حزب بۆچى دروستبووه و خه‌ڵك ده‌نگى پێ داوه، ئه‌مه حاڵى یه‌كێتییه بۆیه هه‌میشه گرفتی هەیە
یه‌كێتى سیاسه‌تێكى هه‌رزانه‌ى هه‌یه
كاوه ئه‌حمه‌د، كادری پێشكه‌وتووی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتى سیاسه‌تێكى هه‌رزانه‌ى هه‌یه كه چه‌ندان ساڵه به‌و شێوه‌یه په‌یڕه‌وى ده‌كات، ئه‌مه‌ى یه‌كێتى ده‌یكات له چوارچێوه‌ى سیاسه‌ت نییه، بگره وه‌ك شتێكى لێهاتووه كه حزب راكه‌ڕاكیه‌تى به‌دواى پۆست، له راستیدا حزب له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دروست نابێت، متمانه‌شى نابێت، ئه‌گه‌ر حزب له‌پاڵ هه‌ر پرسێكی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌یی و بگره سیاسیش، هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات، تا ئاستێك ئاساییه، به‌ڵام حزبێك بچێته هه‌ر گفتوگۆ و دانیشتنێك و ئامانجی ته‌نیا ئه‌وه بێت بڵێ ده‌بێت ئه‌وه بكرێت و ئاوا بكرێت و ئه‌مه بكرێت و داواكاریی خۆی پێشكه‌ش بكات و بچێته ده‌ره‌وه و بیری لای پۆسته‌كانی خۆی بێت، ئه‌مه هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵی ناكات، یان ده‌بێت یه‌كلایه‌نه كار بكات و ته‌نیا ئامانجی پۆست و پله بێت، ئه‌ی كوا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات.
ئەو روونى كرده‌وه، یه‌كێتى هۆكارى ئه‌و دۆخه بوو کە به‌سه‌ر كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كاندا هات، هه‌رچى بكات و ناتوانێت ئه‌وه له‌بیرى خه‌ڵك بباته‌وه كه چۆن كه‌ركوكییه‌كانی به‌و رۆژه گه‌یاند، چۆن بوونه هۆكارى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى كورد له ناو شاره‌كه، ئێستەیش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب رێكکه‌وتنى كردووه كه ئه‌وان كه‌ركووكییان به‌و رۆژه گه‌یاند، هیچ كات جێى متمانه نین.
وشه/ تایبه‌ت