دوو مانگه بڕین و هه‌ڵكه‌ندنی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوان به‌رده‌وامه، یه‌كێتی وه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه، هیچ حیسابێكی بۆ ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان نه‌كرد كه داوایان ده‌كرد ئه‌و پڕۆژه‌یه رابگرن و سیمای جوانی شاری سلێمانی تێكنه‌ده‌ن، پڕۆژه‌كه‌ش قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" هه‌ڵكه‌ندن و بڕینی شاخی گۆیژه تا ئێسته رانه‌گیراوه، له كاتێكدا له ماوه‌ی رابردوو ده‌سته‌ی كه‌مپینی تایبه‌ت به‌و پرسه رای گه‌یاند، كۆمپانیاكه له كاره‌كانی به‌رده‌وامه و رۆژ به رۆژ شاخه‌كه هه‌ڵده‌كۆڵن، ئه‌وانیش له‌باره‌ی وه‌ستاندن یان هه‌ر بڕیارێكی تر له‌وباره‌وه تا ئێسته به هیچ شتێك نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو، به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتبوون.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بابه‌تی گۆیژه و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه هه‌بوو، نه‌بووه هۆكاری وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كه، له كاتێكدا به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی شاخی گۆیژه كه سیمای جوانی به سلێمانی داوه، شوێنێكی تایبه‌ت و جیاواز بوو به‌نسبه‌ت سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵام هیچ حیسابێك بۆ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك نه‌كرا و له هیچ شتێكی تر حیساب بۆ بۆچوون و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نه‌كراوه كاتێك شتێك هاتبێته پێشه‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، بابه‌تی گۆیژه ده‌بوو له سه‌ره‌تاوه رێگریی هه‌بوایه كاتێك پڕۆژه‌كه رێكاره‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر و چووه‌ته لای لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، سلێمانی ئه‌وه هه‌ڵناگرێت، ئیتر به‌سه شوێنی نیشته‌جێبوون، نه‌ده‌بوو گۆیژه وای به‌سه‌ر بهاتایه، لانی كه‌م گۆیژه بكرایه به پڕۆژه گه‌شتیاری و هه‌موو خه‌ڵك بێ جیاوازی سوودی لێ وه‌ربگرتایه، ئه‌مه‌ی ئێسته له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌ژاردا نییه و خه‌ڵكی تایبه‌ت سوودی لێ وه‌رده‌گرن، بۆ داهاتووش ته‌نیا خۆیان ده‌زانن نیازی چی‌یان هه‌یه، خۆ چی ماوه نه‌یكه‌ن به پڕۆژه له سلێمانی، هیچ شوێنی تر نه‌ماوه.
شوان محه‌مه‌د یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی داكۆكی له شاخی گۆیژه، به "وشه"ی راگه‌یاند، بابه‌تی هه‌ڵكه‌ندنی گۆیژه لای وه‌زاره‌تی دارایی و داواكاری گشتییه، ئه‌و موڵكانه‌ی گۆیژه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ر كراوه، موڵكی وه‌زاره‌تی داراییه، كاره‌كه به سه‌رپێچی و به‌بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، ئه‌مه وه‌زاره‌ت خۆی وا ده‌ڵێت، به‌ڵام وه‌زاره‌ت بۆ سكاڵا تۆمار ناكات، هه‌روه‌ها داواكاری گشتی نامه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ناردووه كه ئه‌و موڵكه ئه‌گه‌ر هی ئێوه‌یه، ئایا مۆڵه‌تتان لێ وه‌رگیراوه، به‌ڵام وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داواكاری گشتی نه‌دراوه‌ته‌وه.
له نامه‌یه‌كدا داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه رابگرن
زیاتر گوتی، ''داواكاری گشتی له نامه‌یه‌كدا داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه رابگرن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك دروست كراوه له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه و زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی و ژینگه‌ی شاره‌كه، ده‌سته‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان، واز ناهێنین''.
سوبحان حوسێن پسپۆڕی ژینگه، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر زه‌وی و سروشت و ژینگه‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت، كارێكی خراپه، له رووی سروشت و ژینگه‌وه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر سلێمانی هه‌یه و دروست ده‌كات، هه‌مووان ده‌یانه‌وێ له یاد و بۆنه و قسه بێ كرداره‌كان سلێمانی سه‌وز بكه‌ن، كه‌چی پاشتر وێرانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كرا حیساب نه‌كردن بوو بۆ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، له كاتێكدا شار موڵكی هیچ كه‌سێك نییه و موڵكی خه‌ڵكه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت به‌كاری ده‌هێنن.
پێشتر رێباز لوقمان مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای بواری جیۆگرافیا، به "وشه"ی گوت، وێرانكردنی چیای گۆیژه كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر شاری سلێمانی كه شارێكی پیشه‌سازییه و ژماره‌ی دانیشتووانی یه‌ك ملیۆن كه‌سه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی تێدایه و رۆژانه گازه پیسكه‌ره‌كان ده‌چنه ناو هه‌واوه و چه‌ندان كاریگه‌ریی جیاوازی تێدایه و شاره‌كه پیس ده‌كه‌ن، كه‌واته شاری سلێمانی پێویستی به چاره‌سه‌ریی كێشه ژینگه‌ییه‌كان هه‌یه.
وشه/ تایبه‌ت