هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ خانه‌قینی خه‌ریكی دوو به‌رهه‌می هونه‌ریی تازه‌یه، به نیازه له‌منزیكانه‌دا بڵاویان بكاته‌وه و چاوه‌ڕوانه پێشوازیی باشی لێ بكرێت.
ئه‌و له‌باره‌ی نوێترین كاری هونه‌ریی بۆ "وشه" گوتی، "خه‌ریكی دوو كاری هونه‌ریی تازه و جیاوازم، یه‌كێكیان گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بییه و له‌سه‌ر داواكاریی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م ئاماده‌م كردووه، ئه‌وه‌ی تریان كوردییه و له‌م رۆژانه‌ی داهاتوودا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.''
ئه‌وه‌ی تریان كوردییه و له‌م رۆژانه‌ی داهاتوودا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه
خانه‌قینی خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری جوانه و جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، توانیویه‌تی جێی خۆی له ناو دڵی هه‌وادارانی بكاته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه كوردییه‌كه‌ی روونی كرده‌وه، به زاراوه‌ی سۆرانی و خانه‌قینی ده‌یڵێت و هیواداره له رێی كاری هونه‌ری، بتوانێ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات.
وشه\ ئه‌حمه‌د تاریق