فیلمێكی دەوەن نەوزاد لە فێستیڤاڵی سینەمای "ظلال الطف"، بووە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دیالۆگ.
لە دووەم خولی فێستیڤاڵی "ڤلال الگف"ـی سینەمایی كە لە میسان بەڕێوەچوو، دەوەن نەوزاد ئەكتەر و دەرهێنەری كورد تەنیا ژنی كورد بوو بە فیلمی "ئین زە ڕێد" بەشداری كردبوو، لەنێوان 21 فیلمی بەشداردا، لیژنەی دادوەریی پەسەندیان كردبوو، توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دیالۆگ.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە میسان دووەم خولی فێستیڤاڵی "ظلال الطف"ـی سینەمایی بەڕێوەچوو، لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق 63 فیلم داواكارییان بۆ بەشداریكردن پێشكەش كردبوو و لیژنەی هەڵسەنگاندنیش تەنیا 21 فیلمی هەڵبژاردبوو بۆ كێبڕكێكردن لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەكان.
دەوەن نەوزاد رای گەیاند، لەنێو ئەو 21 فیلمدا، فیلمی "ئین زە ڕێد" لە نووسین و دەرهێنانی خۆم بوو، بووە براوەی باشترین سیناریۆ و دیالۆگ.
فیلمەكە ساڵی 2019 بڵاو بووەتەوە و باس لە ئاڵەنگارییەكانی ژنان دەكات لە كولتوور و نەریتەكاندا و ژیان ئیبراهیم خەیاتیش ڕۆڵی سەرەكیی دەگێڕێت.