نوێترین گۆرانی مەریوان سەفادین بڵاو كرایەوە

:: PM:08:27:02/07/2017 ‌
گۆرانیبێژی ناسراو مەریوان سەفادین نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی " باو باو" بە زاراوەی كەڵهوڕی بڵاو كردەوە كە هۆنراوەكەی فۆلكلۆری كەڵهورییە.

ئەو هونەرمەندە بە"وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەم نوێترین بەرهەمی هونەریم بڵاو كردووەتەوە بەناوی "باو باو"، زیاتر گوتی، ئەم بەرهەمە جیاوازە لە بەرهەمەكانی ترم و بە زاراوەی كەڵهوڕییە و هۆنراوەكەی فۆلكلۆری كەڵهوڕییە.

زیاتر گوتی، لەو بەرهەمەدا لەوانەیە نەمتوانی بێت 100% وەك هونەرمەندێكی زاراوەی كەڵهوڕ وشەكانم چڕی بێت، بەڵام هەر خۆشەویستی زاراوەی كەڵهوڕی وای كرد ئەو گۆرانییە تۆمار بكەم و بڵاوی بكەمەوە.

سەفادین ئاماژە دەكات كە ئەو گۆرانییە ئاوازی كەڵهوڕییە و كاری میوزیكی لەلایەن هونەرمەند كارزان مەحموود كاری بۆ كراوە و كاری وێنەگرتنی لەلایەن هونەرمەند كوردە ئۆمەر كاری بۆ كراوە و هیوادارم بەدڵی هەموو لایەك بێت و لە كەموكورتی ببووڕن و بەرهەمی نوێتریشمان بەڕێوەیەو كاری لەسەر دەكەین.

بۆ بینینی گۆرانییەكە

شاخەوان شێخانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل