دڵدار، شاعیری نوێخواز و شۆڕشگێڕ و نه‌ته‌وه‌دۆست و په‌رست، خاوه‌نی سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ناسنامه‌ی كوردستانی چوار پارچه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نێكی كه‌می ژیاندا كه ته‌نیا 30 ساڵ بوو، له‌ڕێی نووسینی شیعره‌كانییه‌وه بوو به كه‌سێكی كوردستانی و بۆ هه‌میشه له‌یاد و هزری كوردان و زمانه‌وانانی كورددا ده‌مێنێته‌وه.
یوونس ره‌ئووف ناسراو به دڵدار، له 20ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ له كۆیه له دایك بووه، ساڵی (١٩٢٧) ده‌چێته فێرگه و ده‌ست به خوێندن ده‌كات، ساڵی (١٩٤١) له كۆلێژی یاسا/زانكۆی به‌غدا وه‌رده‌گیرێ، ساڵی (١٩٤٥) خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كات، له دوای سێ ساڵ و له ڕێكه‌وتی 11ی تشرینی دووه‌می ساڵی (١٩٤٨) له‌كاتی ڕۆیشتندا له هه‌ولێر گیان له ده‌ست ده‌دا.
دڵدار داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی چینی هه‌ژاران بووه و له ماوه‌ی 30 ساڵی ته‌مه‌نی، گرنگی زۆری له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی شیعری كوردیدا به‌جێهێشت، بۆ نموونه: له شیعری (گوڵی سوور، خه‌نده‌كه‌ی بایی) ئه‌وپه‌ڕی باڵاده‌ستی هونه‌ری شیعری تێدایه.
فازڵ شه‌وڕۆ نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ئه‌ده‌بی بۆ "وشه" گوتی: قه‌ڵه‌م به‌رده‌ستترین و هه‌رزانترین ئامرازه ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی مرۆڤـ به لووتكه‌ی نه‌مریی، به‌ڵام له‌و هه‌زاران قه‌ڵه‌مانه‌ی په‌نجه‌ی ئه‌ویان ناسیوه, به‌درێژایی مێژوو ژماره‌یه‌كی كه‌میان توانیویانه بگه‌نه ئه‌و لووتكه پیرۆزه. دڵداری نه‌مر, له ته‌مه‌نی 10 ساڵی ده‌چێته به‌ر خوێندن و ئه‌گه‌ر قۆناغه‌كانی خوێندن له ته‌مه‌نیدا ده‌ربكه‌ین, هه‌ر هه‌شت ساڵێك ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بیی ئه‌و بووه, هه‌رچه‌نده له پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندییه‌وه شیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه، بۆیه شه‌ش به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كه‌ی له پاڵ دیوانه شیعره‌كه‌ی, شایه‌تحاڵی به‌هره‌مه‌ندیی و توانا و ڕۆشنفكریی ئه‌ون. لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه ئه‌ده‌بیی و ڕه‌خنه‌یییه‌كان, به‌های قه‌ڵه‌مه پایه‌داره‌كه‌ی ئه‌ویان نرخاندووه و ساغییان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌ر له سایه‌ی ده‌قی (ئه‌ی ڕه‌قیب) مه‌زن نییه. وه‌ك كورد و وه‌ك كۆییش, هه‌قمانه شانازیی به‌وه بكه‌ین كه ڕۆڵه‌یه‌كی كوردستان ته‌نیا به 30 به‌هار, ناو و ناسناوی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی دنیا.
پێشڕه‌و سه‌ید برایم نووسه‌ر و لێكۆله‌ر، له‌باره‌ی دید و ڕوانگه‌ی دڵدار بۆ سرووش و ژینگه‌ی كوردستان، بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، سروشتی كوردستان كه گوێیان كردووه‌ته‌وه و هه‌وێنی شیعری دڵیان گرتووه‌ته‌وه و به‌لایه‌وه پیرۆز بووه، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئه‌وینێكی بێ سنوور، تا ئاستی په‌رستن بڕی كردووه. له‌وه‌ش زیاتر زێده‌ڕۆیی كردووه، به بوێرییه‌كی بێ هاوتاوه نیشتمانی كوردی به خوڵقێنه‌ری داناوه كه ده‌ڵێ: به‌ڵێ كوردستان تۆ منت خوڵقان. تۆ منت خوڵقان پێت به‌خشیم ژیان".
دیاره دووباره‌كردنه‌وه‌ی "تۆ منت خوڵقان" دووپاتكردن و پێداگیرییه له‌سه‌ر خودانی كوردستان، هه‌ر ئه‌ویش په‌روه‌ردگار و هۆی ئه‌فراندنیه‌تی. بۆ پابه‌ندبوون و ده‌ستنیشانكردنی رێی باوه‌ڕی رووی خۆی و ئاوڕدانه‌وه‌ی په‌رستنی بۆ كوردستان وه‌رده‌گێڕێ و ده‌ڵێ: "تۆ قیبله‌گاهی منی بێگومان" بۆ ئه‌وه‌ی گومان نه‌هێڵێ، سنوور و بازنه ئاینه باوه‌كه ده‌به‌زێنێ و ده‌ڵێ ئه‌و نیشتمانه "دینمان ئاینمان"ـه و به‌یه‌ك جار خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه و به ڕاشكاوانه و بێ دوودڵی، كوردستان به خوای خۆی ده‌ناسێنێ و داده‌نێ "خوامی بێگومان".
ئه‌و نووسه‌ره ئێسته خه‌ریكی توێژینه‌وه و نووسینی كتێبێكه به ناونیشانی "ژیانی سیاسیی دڵدار"، له درێژه‌ی قسه‌كانی بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا، به تێڕامان له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كاندا، له‌ناو كورد كه‌س وه‌ك دڵدار عاشق و سه‌وداسه‌ری خاك و گه‌له‌كه‌ی نه‌بووه. هیچ كام له شاعیره‌كان به چه‌په توندڕۆكانی ناو بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستیشه‌وه، وه‌ك ئه‌و بوێر و چاونه‌ترس نه‌بوونه له ده‌ربڕینی بێباكانه، له لادان له ڕێبازه چه‌قبه‌ستووه‌كه و باوه‌كه‌ی ئاین و له كولتوور و داونه‌ریته نه‌رێنییه‌كه‌ی كورده‌واری. پیرۆزكردنی كوردستان وه‌ك خاك و نیشتمان، په‌رۆشێكی بێ سێ و دووی دڵدار بووه، وه‌ك مرۆڤ و شاعیرێك، سڵ نه‌كردنه‌وه له جاڕدانی بۆچوونه خه‌سته‌كانی له‌مه‌ڕ كورد و كوردستان، وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی خۆبه‌ختكردوو، ئاماده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌رگ و مه‌ترسییه‌كانی ژیان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌سڵه‌تی مولحیدی به‌ناو بكرێ، بێ ئه‌وه‌ی به هه‌ندی وه‌ربگرێ، چونكه لای ئه‌و ئه‌وینی خاكپه‌رستن و بڕوادارییه. رێگه‌كانی هه‌ردووكیشیان، نه تاكه رێیه نه بنبه‌ستیشه.
له‌باره‌ی دڵدار، ئارام ساڵح شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی كتێبخانه‌ی گشتیی حاجی قادری كۆیی، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، دڵدار شاعیرێكی نوێخواز و شۆڕشگێڕه, به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مته‌مه‌نترین شاعیری كورده كه به ناكامی په‌نجه‌ی له یه‌خه‌ی شیعر ترازا و هه‌تیوی كرد. دڵدار ئه‌ستێره‌ی گه‌ش و شیعر و هه‌ڵوێسته، ئه‌گه‌رچی زۆر زوو گڵۆڵه‌ی ته‌مه‌نی بۆ گۆڕی بێده‌نگی و ئه‌زه‌لیه‌ت خلۆر بووه‌وه، وه‌لێ مه‌رگی سه‌دایه‌ك بوو به بارته‌قای مارشی دوژمن تۆقێنی (ئه‌ی ڕه‌قیب) دڵی سه‌راپا خه‌ڵكی كوردستانی داخورپاند.
دڵدار ئه‌و شاعیره نوێخوازه بوو كه له ماوه‌یه‌كی كورتی ژیانیدا توانی به كۆمه‌ڵێك بیری نوێخوازانه‌وه رووخسارێكی تازه به به‌ر شیعردا بكات, له چه‌ندان شیعری رۆمانسیدا (گوڵی سوور، خه‌نده‌كه‌ی بایی) ئه‌وپه‌ڕی باڵاده‌ستی هونه‌ری شیعری نواندووه.
ئارام ئاماژه‌ی دا، ڕه‌فیق حیلمی دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شێك له شیعره‌كانی دڵدار، ده‌ڵێ "جێی گومان نییه كه شاعیر دڵداری نیشتمانپه‌روه‌ر و له داهاتوو ناودار و دواڕۆژێكی گه‌شی ده‌بێ".
وشه/ كۆیه- زامدار ئه‌حمه‌د