نوێترین به‌رهه‌می چاپكراوی "وشه" كتێبی "ژانی ژن ئاڵۆشی پیاو"ه، دوای چاپكردنی و ته‌واوبوونی ته‌واوی كاره‌كانی، ئێسته له‌م شوێنانه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
"ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان" ڕۆژنامه‌نووس له سایت و هه‌فته‌نامه‌ی "وشه"، ماوه‌ی دوو ساڵه له ڕێی سه‌ردانكردنی گرتووخانه و خانه‌كانی داڵده‌ی ژنانه‌وه، توانیویه‌تی زۆرترین چیرۆك و ڕووداوه پڕ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنانی كورد به‌سه‌ر بكاته‌وه، له ڕێی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه"وه ئازاره‌كانیان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
هه‌موو ئه‌و چیرۆكه تراجیدیایانه‌ی ئیڤان به‌سه‌ری كردبوونه‌وه، له لایه‌ن "وشه" له كتێبێكدا كۆ كرانه‌وه و چاپ كرا، ئێسته ده‌توانن له‌م ناوه‌نده ڕۆشنبیری و كتێبخانانه‌ی ته‌واوی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ده‌ستتان بكه‌وێت:
سلێمانی:
كتێبخانه‌ی سلێمانی، كتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس، كۆشكی مه‌لا موحسین، كۆشكی ڕێبین_ به‌رده‌ركی سه‌را، ناوه‌ندی ئه‌ندێشه و كۆشكی سه‌رچنار.
شاره‌دێ و شارۆكه‌كانی سه‌ر به سلێمانی:
ڕانیه_ ئه‌حمه‌د كۆیی، چوارقوڕنه_ ڕه‌هه‌ند، قه‌ڵادزێ_ ژین، چه‌مچه‌ماڵ_ چه‌رموو، كۆیه_ هه‌ژار و دیاری، ده‌ربه‌ندیخان_ ڕه‌سه‌ن، كه‌لار_ شێروانه، بێ‌دار و خاك، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید_ شادی و هه‌ژار موكریانی، هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه_ برادۆست و سه‌یدسادق_ بێخود.
كه‌ركووك:
ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی دیالۆگ.
هه‌ولێر:
كۆشكی ئاشتی_ شێخه‌ڵا، كۆشكی میدیا به‌رانبه‌ر داونتاون، كۆشكی باغی شار_ ته‌نیشت سه‌عاته گه‌وره‌كه، كۆشكی سیروان_ ته‌نیشت چایخانه‌ی مه‌چكۆ، كۆشكی ئاوێنه_ شه‌قامی باته، كۆشكی هه‌ولێر_ به‌رانبه‌ر كۆتری سه‌لام، كتێبخانه‌ی سۆلاڤ_ شه‌قامی ئاراس، ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوێر_ پشت پارێزگا، كتێبخانه‌ی ئاوێر_ بازاڕی ڕۆشنبیری، كتێبخانه‌ی پیره‌مێرد_ بازاڕی ڕۆشنبیری به‌رانبه‌ر قه‌ڵا، كتێبخانه‌ی كاك شێخ_ پشت پارێزگا، كتێبخانه‌ی ته‌فسیر_ كۆڵانی دادگای كۆن ژێر هۆتێل شیرن پاڵاس، لقی دووه‌می ته‌فسیر_ 30 مه‌تری، ته‌نیشت مناره‌ی چۆڵی.
شاره‌دێ و شارۆكه‌كانی سه‌ر به هه‌ولێر:
كتێبخانه‌ی هاوژین_ هه‌ریر، كتێبخانه‌ی مێخه‌ك_ سۆران، كتێبخانه‌ی شێركۆ_ ڕه‌واندز و كتێبخانه‌ی چۆمان_ چۆمان.
دهۆك:
كتێبخانه‌ی جزیری.