گۆرانیبێژی لاوی كورد "حه‌مید عوسمان" له‌ڕێی پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه بۆیه‌كه‌م جار ئاشكرای ده‌كات كه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌ى خۆی ماوه و له ماوه‌یه‌كی كه‌متر و پێش ته‌واو بوونی ساڵی 2018 هاوسه‌رگیری پێك ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره گۆرانی بێژ حه‌مید عوسمان هاوسه‌رگیری ده‌كات، له كاتێكدا پێشتر ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌كه‌می بوو و به‌بێ ئاشكرا كردنی هۆكاری جیابوونه‌وه‌یان له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوویه‌وه.
حه‌مید باس له‌وه‌یش ده‌كات سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی كاری هونه‌رییه و جگه له‌وه‌یش دوو به‌رهه‌می نوێی به‌ڕێوه‌یه و یه‌كێكیان له ڕووسیا كاری وێنه‌گرتنی بۆ كردووه، ئێسته ئاماده‌یه بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی.
سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری حه‌مید گوتی، 2018 هاوسه‌رگیری ده‌كه‌م و ناچێته ساڵی نوێ و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داومه ده‌یبه‌مه سه‌ر و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یه و خۆشی ده‌وێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته دووه‌مین هاوسه‌ری حه‌مید.
حه‌مید عوسمان له ساڵی 1985 له دایكبووه و یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، هاوكات به هه‌ردوو شێوازی كولتووری و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.